به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 12ى حوزه‌يران، دواى ده‌ستپێكردنى "دانوستانى ستراتيجى" نێوانيان، هه‌ردوو حكوومه‌تى ئه‌مريكا و عێراق له راگه‌يه‌ندراوێكى هاوبه‌شدا رايانگه‌ياند، "ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا به‌رده‌وام ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ى بوونى سه‌ربازيى خۆى له عێراق له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتوودا".
حكوومه‌تى هه‌ردوو وڵات رايانگه‌ياند، "له‌به‌ر رۆشنايى ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره‌يه‌ى سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنى هه‌ڕه‌شه‌ى رێكخراوى داعش به‌ده‌ستهاتووه، ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى هێزه‌كانى له عێراق"، به‌ڵام راگه‌يه‌ندراوه‌كه ورده‌كارى زياترى نه‌خسته‌ڕوو.
راگه‌يه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌شى زياد كرد، "ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا دووپاتى كرده‌وه كه هه‌وڵ نادات و داواناكات بنكه‌ى هه‌ميشه‌يى يان بوونى سه‌ربازيى هه‌ميشه‌يى له عێراقدا هه‌بێت".
له‌به‌رامبه‌ريشدا عێراق به‌ڵێنى پاراستنى ئه‌و بنكه سه‌ربازييانه‌ى دا كه هێزه ئه‌مريكييه‌كان له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مه‌ش دواى زنجيره‌يه‌ك هێرشى مووشه‌كيى دێت بۆ سه‌ر ئه‌و بنكانه كه ئه‌مريكا تۆمه‌تى ئه‌نجامدانيان ده‌خاته پاڵ گرووپه چه‌كداره‌كانى سه‌ر به ئێران.
Kurdistan CT
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.