ئەمڕۆ هەینی تووشبوویەكی تری پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێێ COVID19 لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.
تووشبووەكە پیاوێكی تەمەن ٧٣ ساڵ بوو، دوای خەواندن و مانەوەی لە بەشی چاودێریی چڕ لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست داوە.
وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەمبارەیەوە وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبووەكە، هیوای خواستووە هاووڵاتییان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.