وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، تهنیا ئهو كهسانه له نهخۆشخانه دههێڵنهوه، كه تهندروستییان خراپه.
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە باسنیوزی ڕاگەیاند: "بە ڕەزامەندیی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەشە ناوخۆییهکانی قوتابییان بۆ کەرەنتین و تووشبوانى ڤایرۆسی کۆرۆنا بهكار دههێنین، ئەوەی تەندروستی خراپ بێ دەنێردرێتە نەخۆشخانە، ئەوانهی دیكه لەو بەشە ناوخۆییانە دەبن".
ڕوونیشی کردەوە كه بەکارهێنانى بهشه ناوخۆییهكان بۆ زۆربوونی ژمارەی تووشبوان و زۆری کەرنتینکردن دەگەڕێتەوە، گوتیشی: "ژمارەیەک لە تووشبوان ڕهوشی تەندروستییان ناجێگیرە، بەڵام زۆرینەکە تەندروستییان باش و جێگیرە".
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش دا، بەهۆی زیادكردنى ژمارەی پشکنینەکان و زۆربوونی ژمارەی تووشبوانى كۆرۆنا، خەرجییەکانیان زۆر زیادی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.