راکان جبووری، پارێزگاری سهپێنراوى کەرکووک بە نووسراوێکی نهێنی کە لەرۆژی 17ی ئایار دەرچووە و بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووکی ناردووە، داوای گەڕاندنەوەی ژمارەیەک عەرەبی هاوردە بۆ سنووری پارێزگای کەرکووک دەکات.
جبووری لە نووسراوەکەدا دەڵێت: لەسەر داوای شێخی هۆزی شەممەر شێخ عەلی حەواس، کە لە نووسراوەکە راکان وەک "عەرەبی ئەسڵ" ناوی هێناون بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
لە نووسراوەکەدا داوا کراوە، ئەو داواکارییە بە دوو قۆناخ جێبەجێبکرێت، لە قۆناخی یەکەمدا ئەو عەرەبانە بگەڕێندرێنەوە، لە قۆناخی دووەمیشدا "زێدەڕۆکارەکان" دەربکرێن.
بەگوتەی راکان جبووری ئەو عەرەبانە هەموو بەڵگەنامەیەکی یاسایی و بڕیاری دادگایان بۆ ئەم مەبەستە هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.