كه‌مێك به‌ر له ئێستا له ڕووباری خابوور له زاخۆ گه‌نجێك له كاتی مه‌له‌كردندا خنكا.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێیڕاگه‌یاندین: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌نجێكی خه‌ڵكی موسڵ له ناو ئاوی ڕووباری خابووردا خنكا.
به پێی زانیارییه‌كان گه‌نجه‌كه شه‌به‌كه و ته‌مه‌نی له نێوان 25- 30 ساڵیدایه و تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی تر نكاوه و تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كاندا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.