وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا، هەزار و 95 کەسی دیکە لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 39 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، 300 تووشبوو چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە؛ هەروەها، بەغدا و سلێمانی زۆرترین تووشبوویان تێدا تۆمار کراوە.
بەمەش، کۆی گشتی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 17 هەزار و 770 تووشبوو، ژمارەی ئەو کەسانەشی چاکبوونەتەوە، شەش هەزار و 868 کەسن و 496 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.