ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر بڵاوی كردەوە 30 تووشبووی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەولێر بە تەواوی چاك بوونەوە.
د. دلۆڤان محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر بڵاوی كردەوە كە 30 تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بە تەواوی چاک بوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بووە.
هەروەها پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکیان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو، بۆیە بڕیار دراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە.
ئەوەشی راگەیاند كە تا ئێستا کۆی گشتیی چاكبووەوەکانی پەتای كۆرۆنا گەیشتووەتە 277 كەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.