وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق رایگه‌یاند، هه‌واڵگری سه‌ربازیی به‌رپرسی تۆڕه‌كانی گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشی له نێوان عێراق و سووریا و چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپی، ده‌ستگیركردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا سه‌ربه سوپای عێراق به هه‌ماهه‌نگی تیمه‌كانی هۆبه‌ی هه‌واڵگری سه‌ربازیی، ترسناكترین كه‌سی داعشیان له گه‌ڕه‌كی رفاعی له‌به‌ری راستی شاری مووسڵ ده‌ستگیركردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌و تیرۆریسته ناسراوه به ئه‌بو نمر و كاری گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان بووه له عێراق و سووریا و چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپی.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه، ئه‌و تیرۆریسته سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین تۆڕی كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش و ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان له عێراق و سووریا و چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی و ئه‌ورووپی و په‌یوه‌ندییه‌كی فراوانیشی هه‌بووه بۆ كارئاسانی له‌م كاره‌یدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.