ره‌حیم ره‌شیدی \ واشنتن
له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتنی ستراتیژی ساڵی ٢٠٠٨ی نێوان هه‌ر دوو وڵات، وتووێژ ی نێوانمان له رێگای ڤیدیۆ كۆنفرانس ئه‌نجام درا. عه‌بدولكه‌ریم هاشم مسته‌فا، گه‌وره بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ده‌یڤد هێڵ بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، بۆ كاروباری سیاسی، سه‌رۆكایه‌تی شاندی وڵاته‌كانیان كرد. له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لی وه‌كوو ئاسایش، نه‌هێشتنی تێرۆرزم، ئابوری، وزه، بابه‌ته سیاسیـیه‌كان و په‌یوه‌ندیـیه كولتوورییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات ئالۆگۆری بیر‌ورا كرا.
هه‌ر دوو وڵات جارێكی دیكه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و پـرنسیپانه‌ی ده‌كه‌نه‌وه كه له دووتوێی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی له‌سه‌ری ڕێكه‌وتوون و ئه‌وانه‌ی له یاداشتنامه دیپـلۆماسیـیه‌كان و نامه‌كانی عێراق بۆ ئه‌نجومه‌تی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌یان پـێكراوه له نامه‌ی ژماره (S/٢٠١٤/٤٤٠) له ٢٥ی مانگی ٦ی ٢٠١٤و نامه‌ی ژماره (S/٢٠١٤/٦٩١) له ٢٠ی مانگی ٩ی ٢٠١٤.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی ده‌كاته‌وه كه ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرێت، له یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی و له‌و بڕیارانه‌ی گرێدراوی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانه‌رو جێبه‌جێكاری عێراقن.
سه‌باره‌ت به پرسگه‌لی ئابوری و وزه، هه‌ر دوو وڵات له‌وه تێده‌گه‌ن، له‌به‌ر په‌تای كۆڤید١٩و دابه‌زینی نرخی نه‌وت عێراق ڕووبه‌ڕووی چ گرفتێكی زۆری ئابوری بۆته‌وه.
هه‌ر دوو لا قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد پـێویسته عێراق له بواری ئابوری دا چاكسازی بنه‌ڕه‌تی بكات. ئه‌مریكا تاوتوێی ناردنی ڕاوێژكارانی ئابوری بۆ عێراق كردوه، تاكوو ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كار بكه‌ن له پـێناو یارمه‌تیدانی بۆ زیاد كردنی پشتیوانی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا له پێناو هه‌وڵه‌كانی چاكسازی حكومه‌تی عێراق، له‌م باره‌وه ئه‌و پشتیوانیانه‌ی له لایه‌ن بنكه‌و بونیاده ماڵییه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌كانه‌وه پـێشكه‌ش ده‌كرێن له پێناو ده‌ست پـێ كردن به به‌رنامه‌ی چڕی چاكسازی گه‌وره‌ی ئابووری.
هه‌ر دوو حكوومه‌ت تاوتوێی به‌ڕێوه‌بردنی پـرۆژه‌ی وه‌به‌رهه‌مێهانیان له كه‌رتی وزه و بواره‌كانی دیكه‌دا كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیا جیهانیـیه‌كانی ئه‌مریكا به‌شدار له وه‌به‌رهێنان به‌و مه‌رجه‌ی بارودۆخه‌كه بۆ كار كردن گونجاو بێت.
سه‌باره‌ت به پرسه سیاسیـیه‌كان، ئه‌مریكا له پاڵ عێراقدا ده‌بێت، له ڕێگه‌ی هاوكاری پته‌وی دوو قۆڵی له بواری ئاسایش و سیاسیی، هه‌روه‌ها له ڕێگه‌ی پشتیوانی كردنی عێراق و حكومه‌ته نوێـیه‌كه‌ی.
هه‌ر دوو وڵات جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر گرینگی یارمه‌تیدانی عێراق له جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كانی حكومه‌ت و چاكسازیـیه‌كانی به شێوه‌یه‌ك خواسته‌كانی خه‌ڵكی عێراق وه‌دیبێنێت، وه‌كوو هه‌وڵه مرۆیـیه‌كان، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری، سه‌ر له نوێ بونیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌و ڕێكخستنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد، ڕه‌واو خاوێن.
ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه به هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه نێو ده‌وڵه‌تیـیه‌كانی پـشتیوانی به‌رده‌وام له ئاماده‌كاریـیه‌كان عێراق ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌وڵه‌كان بۆ پشتیوانی كردن له سه‌روه‌ری یاسا، مافه‌كانی مرۆڤ، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و كارئاسانی بۆیان، به تایبه‌تی ئه‌و پێكهاتانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه بۆ له ناوبردنیان كرانه ئامانج.
سه‌باره‌ت هاوكاری له بواری ئاسایش، هه‌ر دوو وڵات ئه‌و به‌ره‌وپـێشچوونه ده‌بینن كه له نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش دا وه‌دیهاتوه، بۆیه له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌مه، ئه‌مریكا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت له كه‌م كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌كانی له عێراق، هاوكات له باره‌ی شێوازی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی ده‌مێنه‌وه وتووێژ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ئه‌نجام ده‌دات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه هه‌ر دوو وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی دوو لایه‌ن جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره پـێدانی پێوه‌ندی له بواری ئاسایش دا ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌مریكا هه‌وڵ نادات به شێوه‌ی دایم بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له عێراق، یان به به‌رده‌وامی هێزی له‌شكری له‌وێ هه‌بێت، هه‌ر وه‌ك چۆن له چوارچێوه‌ی ڕێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی ساڵی ٢٠٠٨دا هاتووه كه هاوكاری ئه‌منی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێكه‌وتنی هه‌ر دوو لا ده‌بێت.
حكومه‌تی عێراق لای خۆیه‌وه به‌ڵێن ده‌دات سه‌ربازانی هاوپه‌یمانان و شوێنی مانه‌وه‌یان له عێراق بپارێزێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌و ڕێكه‌وتنانه‌ی له نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا دێته ئاراوه.
له‌سه‌ر ئاستی ڕۆشنبیری، هه‌ر دوو حكومه‌ت تاوتوێی ئه‌و به‌رنامه‌یان كرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌رشیفی بایه‌خداری سیاسیی بۆ حكومه‌تی عێراق، هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ په‌ره‌پـێدانی توانای زانكۆكانی عێراق. هه‌ر دوو لا قسه‌یان له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسه‌واره مێژوویـیه‌كان و ئه‌رشیفی حیزبی به‌عسی عێراق كرد.
هه‌ر دوو لا جارێكی دیكه جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر گرینگی پێوه‌ندی ستراتیژی نێوانیان و خوازیاربوون بۆ هه‌نگاو هه‌ڵهێنانی له‌بار بۆ پته‌و كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوو وڵات و به‌دیهێنانی ئاسایش و سه‌قامگیری و گه‌شه‌پـێدانی ناوچه‌كه.
حكومه‌تی ئه‌مریكا خۆشحاڵه له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌كار بوونی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی، هه‌ل ڕه‌خساوه بۆ دووپات كردنه‌وه‌ی هاوپێوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق و پته‌و كردنی پێوه‌ندی دوو لایه‌ن.
هه‌ر دوو حكومه‌ت چاوه‌ڕوانن، له مانگی داهاتوودا، بۆ وتووێژی ستراتیژی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌تانه‌ی ئاماژه‌یان پـێكرا، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی باڵای هاوهه‌نگاوی، له واشنتنی پێته‌خت كۆببنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.