له‌دوای 3 مانگ و به‌هۆی ڤایرۆسى كۆرۆنا یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولی یانه پله یه‌كه‌كانى ئیسپانیا ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه ، له‌گه‌ری 28 ى خوله‌كه‌دا كاتژمێر 11 ى ئه‌مشه‌و به‌كاتى هه‌ولێر ریال مایۆرۆكا میوانداری بارسێلۆنا ده‌كات
بارسێلۆنا له‌ئێستای ریزبه‌ندی خوله‌كه به 58 خال له‌پێشه‌نگی خوله‌كه‌یه و مایۆرکا شمەترسی دابەزینی هەیە له‌خوله‌كه‌دا 25 خاڵی کۆکردووەتەوەو لە پلەی 17ی ریزبەندی دەبینرێت.
کیکی سیتینی راهێنەر لیستی یاریزانەکانی بۆ یاریەکە راگەیاندووەو هەریەکە لە ئارسر و ئۆمتیتی و سوارێز گلۆپی سەوزیان بۆ هەڵکراوەو ئامادەی یاریەکە دەبن.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی پێكهاته‌ی یارییه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه به‌م شێوه‌یه:
پێکهاتەی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز
تیرشتیگن
بەرگریكاران
پیکی، ئاراخۆ، ئەلبا، سیرجی رۆبێرتۆ.
هێلی ناوه‌راست
راکیتچ، بۆسکێتس، دی یۆنگ.
هێرشبەران
سوارێز، میسی، گریزمان.
پێکهاتەی ریال مایۆرکا:
گۆڵپارێز
مانۆلۆ رییەنا
بەرگریكاران
فران گامز، رایڵۆ، ڤالێنت، ئەلێکس پۆزۆ
هێلی ناوه‌راست
لاگۆ جۆنیۆر، دانی رۆدریگێز، بابا، کوبۆ
هێرشبەران
بودمێر، کوچۆ هێرناندێز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.