گوندی زیلكا له سنووری به‌رده‌ڕه‌ش به هۆی تووشبوونی چوار كه‌س به ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌نجامدانی پشكنبین بۆ به‌ركه‌وتووان و گومانلێكراوان كه‌ره‌نتین كرا .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له به‌رده‌ڕه‌ش به‌دواداچوونی بۆ پرۆسه‌ی كه‌ره‌نتینكردنی گوندی زیلكا كرد و رایگه‌یاند كه دوای ئه‌وه‌ی چوار كه‌س له گونده‌كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو، ده‌ستبه‌جێ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ده‌ستیان به كه‌ره‌نتینكردنی گوندی زیلكا كرد و هه‌رسێ رێگه‌ی چوون و هاتنیان بۆ ناو ئه‌و گونده داخست .
تیمه‌كانی ته‌ندروستیش ده‌ستیان به پشكنینی گومانلێكراوان كرد. گوندی زیلكا ده‌كه‌وێته سنووری شاره‌دێی رۆڤیای سه‌ر به شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش له پارێزگای دهۆك و تا ئه‌و كاته‌ی ماوه‌ی كه‌ره‌نتین ته‌واو ده‌بێت، رێگه نادرێت هیچ كه‌س هاتوچۆی گونده‌كه بكات و كه‌سیش له‌وێ ده‌ربچێت.
سه‌نگه‌ر گۆران - به‌رده‌ره‌ش
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.