له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ڕوانینێكی نه‌رێنی هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان له‌لایه‌ن پزیشكانی ده‌روونییه‌وه ده‌نوسرێن، له‌زاری زۆرێك له‌و كه‌سانه‌وه ده‌بیستین كه سه‌ردانی كلینیك و سه‌نته‌ره ده‌روونیه‌كان ده‌كه‌ن كه به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه خراپن یان ئالووده‌بوون دروست ده‌كه‌ن یاخود نیشانه‌ی لاوه‌كی خراپیان لێده‌كه‌وێته‌وه، یاخود له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كه ماوه‌یه‌ك ده‌رمانه‌كه‌ی به‌كارهێناوه و كه‌ڵكی لێوه‌رنه‌گرتووه ئیدی چاره‌سه‌ری ده‌رمان ڕه‌تده‌كاته‌وه.
له‌ڕاستیدا ئه‌م ڕوانینه له ڕوانگه‌یه‌كی زانستییه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، هه‌روه‌كو چۆن هاوڵاتیان ئاماده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه هه‌ناوی و جه‌سته‌ییه‌كان ده‌رمان به‌كاربهێنن، به‌و جۆره‌ش ده‌بێت لایان ئاسایی بێت له‌كاتی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی له‌ژێر ڕێنمایی پزیشكانی ده‌روونیدا و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر ده‌رمانه ده‌روونییه‌كان به‌كاربهێنن، ڕاسته چاره‌سه‌ری به‌شێك له حاڵه‌ته ده‌روونیه‌كان ڕه‌نگه پێویستیان به ده‌رمان نه‌بێت، به‌ڵم زۆرینه‌ی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان چاره‌سه‌ری ده‌رمان شانبه‌شانی چاره‌سه‌ری ده‌روونی هاریكارییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌خۆشه‌كان ده‌كات له‌گه‌یشتن به وێستگه‌ی دڵنیایی له تێپه‌ڕاندنی نه‌خۆشییه‌كانیاندا، بۆیه گرنگه هاوڵاتیان نه‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ی ئه‌و ڕوانینه باوه ناڕاسته‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا هه‌یه.
ئه‌وه‌ی گرنگه سه‌باره‌ت به ده‌رمانه ده‌روونییه‌كان ڕه‌چاوكردنی هه‌ندێ ڕێنماییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رچاوی خوێنه‌ران ڕوون بێت له‌مبواره‌دا:
١- پێویسته ده‌رمانه ده‌روونیه‌كان به‌ڕێكوپێكی به‌كاربهێنرێن و به‌پێی ڕێنمایی پزیشك.
٢- نابێت نه‌خۆش له‌خۆیه‌وه له‌و بڕه‌ی پزیشك بۆی ده‌ستنیشان كردووه زیاتر ده‌رمانه‌كان به‌كاربهێنێت، هه‌روه‌ك نابێت له‌خۆیه‌وه بڕی ده‌رمانی ده‌ستنیشانكراو كه‌م بكاته‌وه.
٣- كاتێك له‌پاش ماوه‌یه‌ك له به‌كارهێنانی ده‌رمانی ده‌روونی نه‌خۆش هه‌ست به‌باش بوون ده‌كات، نابێت ده‌ستبه‌رداری ده‌رمانه‌كان ببێت، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه پرۆسه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كه تێكده‌دات.
٤- له‌سه‌ره‌تای به‌كارهێنانی ده‌رمانه ده‌روونیه‌كاندا نابێت نه‌خۆش چاوه‌ڕوانی باشبوونێكی خێرا و كتوپڕ بكات، به‌ڵكو ده‌بێت بزانرێت كه ده‌رمانه ده‌روونییه‌كان كه‌مێك دره‌نگ كاریگه‌رییه ئه‌رێنییه‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێت، كه جاری وا هه‌یه ده‌گاته دوو یان سێ هه‌فته، ئه‌گه‌رچی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕۆژ دوای ڕۆژ نه‌خۆشه‌كه هه‌ست به‌باشبونی خه‌و ده‌كات و هه‌ندێ ئارامی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
٥- نیشانه لاوه‌كییه ناپه‌سه‌نده‌كانی ده‌رمانه ده‌روونییه‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر جۆری ده‌رمانه‌كان و كه‌سی نه‌خۆش، له‌هه‌ندێ باردا نه‌خۆش له‌ئه‌نجامی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كاندا دووچاری ده‌م وشكبوون و خه‌واڵوویی زۆر و لێڵ بینی ده‌بێت، نابێت نه‌خۆشه‌كه نیگه‌ران بێت له‌م نیشانه لاوه‌كیانه، به‌ڵكو ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئه‌م نیشانانه به‌ره‌و كه‌می ده‌چن و نامێنن، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش به‌م نیشانه لاوه‌كیانه هه‌راسان بوو، باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی ده‌روونی بكات نه‌ك بڕیاری وه‌ستان له به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان بدات.
٦- هه‌ندێ له‌و ده‌رمانانه‌ی نه‌خۆش خه‌واڵوو ده‌كات یان ئاره‌زووی نوستنیان زیاد ده‌كات به‌تایبه‌تی له‌ڕۆژانی سه‌ره‌تاكانی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتندا، نابێت به‌كارهێنه‌ره‌كانیان ئۆتۆمبێل بهاژون یاخود هه‌ندێ كاری مه‌ترسیدار بكه‌ن.
٧- ده‌بێت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی ده‌رمانی ده‌روونی به‌كارده‌هێنن، دوور بكه‌ونه‌وه له‌به‌كارهێنانی ده‌رمانی دیكه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ حاڵه‌تی ساده‌ی وه‌كو كۆكه، یان هه‌ڵامه‌ت یان به‌رزبوونه‌وه‌ی تا به‌كاربێت، له‌مبارانه‌دا پێویسته نه‌خۆش ڕاوێژ به پزیشكه‌كه‌ی خۆی بكات.
٨- هه‌تا پزیشك بڕیار نه‌دات نابێت نه‌خۆش بڕیاری وه‌ستان له‌به‌كارهێنانی ده‌رمانی ده‌روونی بدات، باشبوونی نیشانه‌كان نابێت ببێته هانده‌ر بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن، چونكه ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ر بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك نه‌خۆشه‌كه نا‌ئومێد ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌كه درێژ ده‌كاته‌وه، كه له‌ڕووی كات و پاره‌وه فشاری زیاتر ده‌خاته سه‌ر نه‌خۆش.
٩- ڕنگه پزیشكی ده‌روونی به‌گوێره‌ی جۆر و ئاستی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كه زیاتر له ده‌رمانێك بۆ نه‌خۆش بنووسێت، بێگومان هه‌ر ده‌رمانه كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری نیشانه‌یه‌ك یان چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌كات، بۆیه گرنگه وه‌ك خۆیان و به‌پێی ڕێنمایی پزیشك به‌كاربهێنرێن.
١٠- باشتر وایه كه‌سێك له ماڵه‌وه سه‌رپه‌رشتی و چاودێری به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان بۆ نه‌خۆشه‌كه بكات، بۆئه‌وه‌ی پرۆسه‌كه وه‌ك پێویست بڕوات به‌ڕێوه.
ن/ ده‌روونناس سامان سیوه‌یلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.