ده‌سه‌ڵاتدارانی په‌كین-ی پایته‌ختی چین دوای ئه‌وه‌ی له دوو رۆژی رابردوودا ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌شاره‌كه زیادی كرد،به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بازاری سه‌ره‌كی به‌رهه‌مه كشتوكاڵه‌كانیان داخست.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز كاتژمێر سێی ئه‌مڕۆ به‌یانی به‌كاتی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته بازاڕه‌كه داخراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی دوو كه‌س كه كاریان له‌سه‌نته‌رێكی توێژینه‌وه له گۆشت ده‌كرد،سه‌ردانی بازاره‌كه‌یان كردووه‌و تووشی په‌تاكه‌بوون.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین بڵاویكردۆته‌وه كه له24 كاتژمێری رابردوودا 11 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و دوو كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.