ن / مستەر كورد
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكه‌وتی ١٠ی جونی ٢٠٢٠، لێکۆلەرانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئه‌مریكا، ئاشكرایان كرد كه لانیكه‌م ده‌یان ئاپی مۆبایل بە ناوی چاودێری کردنی پەیوەندییەکان، هاوچه‌شنی ئەو سوفتوێرەیە كه بۆ چاودێری توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست کراوە، ئه‌م كاره‌ش بۆ ئه‌وه‌یه له‌م رێگایه‌وه ده‌ستیان به زانیاری تایبه‌تی به‌كارهێنه‌ران ڕابگات.
توێژه‌رانی ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی دیجیتاڵ، له ولایه‌تی کالیفۆرنیا، باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ئاپانه كاتێك داده‌به‌زێندرێن، ئیدی کۆکردنەوەی زانیارییەکانی نێو ئامێرەکەو دانانی ماڵوێری نێو ئامێرەکە، راسته‌وخۆ بۆ دزینی زانیارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران چالاك ده‌بن.
دامه‌زراوه‌ی ئەنۆمل بۆ لێکۆڵێنەوە ئاشكرای كرده‌وه ئه‌و ساخته‌كارییه بەناوی كۆڤید١٩ له ڕێگای کەناڵێکی فەرمیی وەکوو (Google Play Store) بڵاو نابێتەوە، بەڵکوو له ڕێگای بەرنامەکانی دیكه یان ئەو ماڵپەڕانەی كه خه‌ڵك بۆ داگرتنی ئاپه‌كان هانده‌ده‌ن، بڵاوو ده‌كرێنه‌وه.
دەزگای ئەنۆمل بۆ لێکۆڵێنەوە له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: "ئەو لایەنانەی ئەم جۆرە کارانە دەکەن بەردەوامن لە کۆپی کردنی بەرنامە ڕاستەقینەکان و سود لە ناوه‌كانیان وەردەگرن کە له ئێستادا زۆر بڵاو بۆتەوە. کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی كۆرۆنا وای کردوە ناوه‌كه لە لایەن خەڵکێكی زۆره‌وه بناسرێتەوەو ئه‌وان به هۆی ترس لە پەتاکە خوازیارن كه زۆرترین زانیاری به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌مه‌ش واده‌كات خه‌ڵكه‌كه بكه‌ونه داوی ئەو جۆرە بەرمانە ساختانەوە."
دامه‌زراوه‌ی ئه‌نۆمل پێی وایه ئەو ئاپانه كه به بیانووی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، هه‌وڵی دزینی زانیاریی تایبه‌تی خه‌ڵك ده‌ده‌ن، هه‌نووكه له وڵاتانی برازیل، کۆلۆمبیا، ئیندۆنسیا، هێندوستان، سینگاپور، ئێران، ئیتالیا، قرقیزستان، ڕوسیا و ئه‌رمه‌نیا بڵاوبۆته‌وه.
به بیانووی کۆرۆنا سه‌رقاڵی فرتوفێڵن
راسته‌وخۆ بۆ دزینی زانیارییه‌كانی به‌كارهێنه‌ران چالاك ده‌بن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.