له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتالیا، كاتژمیر 10ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر یانه‌ی ناپۆلی له‌سه‌ر یاریگای سان پاولۆ له‌به‌رده‌م په‌یژه‌یه‌كی به‌تال له هانده‌ران میوانداری یانه‌ی ئینته‌ر ده‌كات
له‌یاری چوون ناپۆلی توانی به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، بۆیه یه‌كسان بوون له‌م یاریه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی ناپۆلیه، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئینته‌ر ده‌بێ به‌جیاوازی دوو گۆل له‌پێش ناپۆلی بێت بۆ ئه‌وه‌ی پلیتی یاری كۆتایی به‌ده‌ست بێنێت، هه‌ردوو یانه ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ ئه‌م یاریه ئه‌نجام داوه
پێشبینی ده‌كرێت یاریه‌كی گه‌رم و گور به‌رێوه‌بچێت، چونكه یانه‌ی ئینته‌ر گشت هه‌ولێكی ده‌خاته گه‌ر له‌پێناو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی شكستی یاری چوون كاتێ له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر دووچاری دۆراندن هاتبوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.