له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتالیا هه‌ردوو یانه‌ی یۆڤنتۆس و میلان به‌بی گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون و یۆڤنتۆس بۆ جاری نۆزده‌هه‌مین گه‌یشته یاری كۆتایی
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یاریه‌كان له‌ئیتالیا ، یاری قۆناغی پێش كۆتایی جام به‌رێوه‌چوو، له‌یاری چوون كه له‌سه‌ر یاریگای میلان ئه‌نجام درابوو هه‌ردوولا به گۆلێك به‌رامبه‌ر بو بوون، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه میلان بووه میوانی یانه‌ی یۆڤنتۆس
له‌گێمی یه‌كه‌م ئاستی هه‌ردوولا هاوسه‌نگ بوو تا له‌خوله‌كی شانزه یۆڤنتۆس لێدانی سزای به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام كریستیانۆ رۆنالدۆ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌گۆڵ تۆماركردن و تۆپه‌كه به‌ر ستون كه‌وت، دوابه‌دوای جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆپه‌كه یاریزانی یانه‌ی میلان ئه‌نتی ریبیش توند‌و تیژی له‌به‌رمبه‌ر دانیلۆ به‌كار هێناو به‌كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، یۆڤنتۆس به‌سوود وه‌رگرتن له‌ژماره‌ی یاریزانان كۆنترۆلی یاریگای كردبوو، به‌ڵام یاریزانانی یانه‌ی میلان خۆراگربوون له‌به‌رده‌م هێرشه‌كانی خانمه پیره‌كه، گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات
له‌گێمی دووه‌م كریستیانۆی و هاورێكانی چه‌ندین جار چانسی خۆیان تاقیكرده‌وه، به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێ ئاكامبوو، به‌مجۆره یانه‌ی یۆڤنتۆس به‌سوود وه‌رگرتن له‌یاری چوون پلیتی یاری كۆتایی جامی ئیتالیای به‌ده‌ست هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.