له هه‌فته‌ی 26ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا كه دوای وه‌ستانی بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو جارێكی دیكه‌و به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران ده‌ستی پێكرده‌وه،دوێنێش له یاریه‌كی هه‌فته‌ی 28ی خوله‌كه یانه‌ی گرانادا میوانداری یانه‌ی خیتاڤی كرد، له‌ئه‌نجامدا، یانه‌ی گرانادا به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا
له گێمی یه‌كه‌م خیتاڤی به گۆڵێك پێشكه‌وت، گۆڵه‌كه‌ش یاریزان داڤید تیمۆر له خوله‌كی بیست تۆماری كرد
له گێمی دووه‌میش یاریزانانی گرانادا ئه‌م دواكه‌وتنه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی، له خوله‌كی حه‌فتادا یاریزان كارلۆس فێرناندێز ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی به‌رامبه‌ری تیپی میوانداری به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، پاشان هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی حه‌فتاونۆ تۆماركرد‌و سێ خاڵی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی بۆ تیپی خانه‌خوێ مسۆگه‌ركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆی خاڵه‌كانی گرانادا له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ چلویه‌ك خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و خیتاڤیش به چلوشه‌ش خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ند دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.