باڵیۆزخانه‌ی عێراق له توركیا رایگه‌یاند، به‌ربه‌سته‌كانی گه‌شتكردن بۆ توركیا هه‌ڵگیراوه‌و له ئێستادا هاووڵاتیان له‌رێگای ده‌روازه‌كانی ئاسمانی و ووشكانی و ئاوییه‌وه ده‌توان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌ربه‌سته‌كانی رێگه‌گرتن له گه‌شتكردنی بۆ توركیا له‌هاتن و چوون له‌رێگای ده‌روازه ئاسمانی و ووشكانییه‌كان، جگه له سنووری ووشكانی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵگیراوه و رێگاكانی ئاویش به‌و مه‌رجه خۆپارێزیانه ده‌بێت كه له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێت .
هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی و تورك و ئه‌و بیانیانه‌ش كه له‌توركیانه‌وه دێنه نێو عێراق، پشكنینی ته‌ندروستیان بۆ ده‌كرێت و ئه‌گه‌ر نیشانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان هه‌بوو، یان پێویستیان به پشكنینی پزیشكی هه‌بوو،ئه‌وكاته به خۆرایی پشكنینی پزیشكیان بۆ ده‌كرێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.