له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری 28ی لالیگا یانه‌ی ڤالنسیا میوانداری یانه‌ی لیڤانتی كرد، یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێك به‌كۆتاهات
هه‌ر له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوولا چه‌ندین هێرشیان برده سه‌ر گۆلی یه‌كتر، به‌ڵام هیچ لایه‌كیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌گۆڵ تۆماركردن، گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتاهات
له‌گێمی دووه‌م هێرشه‌كانی هه‌ردوولا درێژه‌ی هه‌بوو به‌تایبه‌ت یاریزانانی یانه‌ی ڤالنسیا تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو نۆ رۆدریگۆ مۆرینۆ توانی گۆلی پێشكه‌وتن تۆمار بكات، خۆشی یاریزانانی ڤالنسیا زۆری نه‌خایاند له هه‌شته‌م خوله‌كی كاتی زیادكراوی یاریه‌كه گۆنزالۆ میلیرۆ توانی گۆڵی به‌رامبه‌ر بوونه‌وه تۆمار بكات
به‌مجۆره یاریه‌كه به‌یه‌كسان بوونی هه‌ردوولا به‌گۆلێك به‌كۆتاهات.به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆی خاله‌كانی یانه‌ی ڤالنسیا له پله‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ند بۆ چل‌و سێ خال به‌رزیۆوه‌و یانه‌ی لیڤانتیش خاوه‌نی سی‌و چوار خاله‌و له پله‌ی دوازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.