سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی لالیگا كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ستابوو، لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ڕایگه‌یاند كه زۆر خۆشحاڵه به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێشبڕكێ وه‌رزشیه‌كان و دووركه‌وتنه‌ی له یاریگاكان دڵته‌نگ و خه‌مباری كردبوو
مێسی گوتیشی، من ته‌نها ده‌مه‌وێت جارێكی دیكه یاری بكه‌م، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌مان بۆ یاریگاكان وه‌كو خه‌ڵاتێكی به‌نرخه كه پێشكه‌شمان ده‌كرێت، ئه‌و نازناوه‌ی كه له‌م وه‌رزه‌دا هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی بۆ ده‌ده‌ین گرنگترین نازناوه له كاروانی وه‌رزشی خۆمدا، گرنگتر له‌وه‌ش به‌دیهێنانی خۆشی و كامه‌رانیه بۆ هانده‌رانمان كه هه‌رده‌م پاڵپشت و هاوكارمان بوونه له به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت و نازناوه‌كاندا، ئێستاش بۆ سه‌رجه‌م ڕكابه‌ریه‌كان ئاماده‌ین و كۆشش ده‌كه‌ین تا دڵی هانده‌ران شاد‌و ئاسوده بكه‌ین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.