لیژنە هاوبەشەکان هۆشیاری بەخاوەن موەلیدە ئەهلییەکان و ئەوکەسانەی لە مۆلیدەکان کاردەکەن، دەدات و سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت: روبەروی رێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.
خالید محەمەد، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی و بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستە لە هەمو شوێنکارێک و شوێنەگشتییەکان رێکاری خۆپارێزی توند بۆ خۆپارێزی بگیرێتە بەر، بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی لە موەلیدە ئەهلییەکان کاردەکەن رێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن و دەستکێش و دەمامک بەکاربهێنن و رۆژانە بەدەرمان شوێنەکەیان پاکژ بکەنەوە.
وتی: لەم قۆناغەدا کە خود پارێزییە، بۆ پاراستنی خۆیان و هاوڵاتیانیش لە نەخۆشییەکە، پێویستە ئەو کەسانەی پارەی موەلیدە کۆدەکەنەوە بەبێ دەستکێش و دەمامک سەردانی هیچ ماڵێک نەکەن بۆ وەرگرتنی پارە، لیژنەی موەلیدە داوا لە هاوڵاتیان دەکات لەسەرپێچیکاران ئاگاداریان بکەنەوە.
وتیشی: لەلایەن ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانییەوە لیژنە هاوبەشەکان راسپێدراون هەرشوێنێک پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی نیە، سەرپێچیکاران روبەروی رێکاری یاسایی توند بکەنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەکرد؛ هاوڵاتیان دەتوانن لەرێی ژمارە مۆبایلی (07708677777) پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە بکەن یان راستەوخۆ بۆ گەیاندنی سکاڵا لەسەر موەلیدەی گەڕەکەکانتان بەلیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان، پەیوەندی بە ژمارە (07701363679) بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.