له ئه‌مریكا په‌یكه‌ره‌كانی كریستۆفه‌ر كۆلۆمبس لاده‌برێن، چونكه وه‌ك ره‌مزی داگیركاری سه‌یری ده‌كرێت له لایه‌ن ئه‌مریكییه ره‌سه‌نه‌كانه‌وه كه به هیندییه سووره‌كان ناسراون.
گروپێكی بچوكی خۆپیشانده‌ر له زیاتر له ئه‌مریكییه ره‌سه‌نه‌كان پێكهاتبوو، دوانیوه‌ڕۆی 9ی حوزه‌یران په‌یكه‌ری گه‌ریده و كۆلۆنیالیستی ئیتاڵی كریستۆفه‌ر كۆلۆمبس-یان له سانت پۆل پایته‌ختی ویلایه‌تی مینیسۆتا لابرد.
لابردنی په‌یكه‌ره‌كانی كۆلۆمبس ته‌نیا ویلایه‌تی مینیسۆتا-ی نه‌گرتۆته‌وه به‌ڵكو له زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كانی تریش په‌یكه‌ره‌كان لاده‌برێن.
هه‌موو ئه‌م روداوانه‌ش له‌دوای 15 رۆژ له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مریكا دێت.
سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كانیش له‌دوای گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆید -ی ره‌شپێست دێت كه له‌ژێر ده‌ستی (دیریک شۆڤین) ئه‌فسه‌ری پۆلیسی شاری مه‌نیئاپلس، له‌رۆژی 25ی ئایار.
په‌یكه‌ره برۆنز-ییه‌كه‌ی كۆلۆمبس كه به‌رزی 10 پێ ده‌بێت له‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی گرانێت له به‌رده‌می بینای كهپیتهلی ویلایه‌تی مینیسۆتا جێگیر بوو، به‌ڵام له لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه راكێشرایه خواره‌وه.
مایك فۆرس كه چالاكوانێكی ئه‌مریكاییه رهسهنهكانه، له شاری سانت پاول، به رۆژنامه‌ی مینیسۆتا تربیۆن -ی راگه‌یاند كه لای هیندییه سوره‌كان كۆلۆمبس دۆزه‌ره‌وه‌ی خاكی ئه‌مریكا نییه، به‌ڵكو هیندییه سوره‌كان له ئه‌مریكا بوون و كۆلۆمبس هاتووه لێی داگیركردوون.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی مینیسۆتا ئه‌و په‌یكه‌ره ساڵی 1931 له‌سه‌ر ده‌ستی كارلۆ بریۆش -ی په‌یكه‌رسازی ئیتالی دروستكراوه و پێشكه‌شی ئه‌مریكاییه ئیتالییه‌كانی مینیسۆتا-ی كردووه.
هه‌مان ڕۆژ له شاری بۆستن و له‌به‌رده‌م زانكۆی بۆستن به هه‌مان شێوه په‌یكه‌ری كۆلۆمپس لادرا. هه‌روه‌ها به‌هه‌مان شێوه له ریتشمۆند-ی فێرجینیا، په‌یكه‌رێكی كریستۆفه‌ر كۆلۆمبس كه دروستكراوی 1929یه شكێنرا.
به‌پێی هه‌واڵێكی فۆكس نیوز-3، ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌ران 11 په‌یكه‌ری ده‌ستنیشانكردووه له ته‌واوی ویلایه‌ته‌كان كه لاببرێن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی ئه‌كرێت حكومه‌ت په‌یكه‌ره‌كان لانابات به‌ڵكو خۆپیشانده‌ران ئهیروخێنن.
به‌پێی په‌یامنێری رۆژنامه‌ی مینیسۆتا تیربیۆن له كاتی خستنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌م بینای كهپیتهلی مه‌نیئاپلس دوای روخاندنی پۆلیس هاتووه له‌گه‌ڵ تیمی شاره‌وانی په‌یكه‌ره‌كه‌ی باركردووه. ده‌شڵێت: "پێموایه زیاتر روخاندنی په‌یكه‌ره‌كان به ده‌ستی خۆپیشانده‌ران بۆ كپكردنی رقی خۆپیشانده‌رانه".
ژێده‌ر/ MalmoKurd
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.