شێخ عه‌بدوڵڵا موتڵه‌گ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعوودیه روونیكردۆته‌وه، له‌به‌ر مه‌ترسی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌گه‌ر دراوسێی مزگه‌وتیش بیت، ده‌توانی له‌ماڵه‌وه نوێژه‌كه‌ت بكه‌یت.
هاووڵاتییه‌ك له به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی ستۆدیۆ جومعه، كه له‌لایه‌ن شێخ عه‌بدوڵڵا موتڵه‌گ، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعوودییه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت پرسیارێكی كرد‌و گوتی: شێخ خوا ته‌مه‌نت درێژ بكات، من دراوسێی مزگه‌وتم، به‌ڵام به‌خوا له‌م ماوه‌یه له‌به‌ر مه‌ترسی كۆرۆنا ده‌ترسم له مزگه‌وت نوێژ بكه‌م، ئایا چی تێدایه؟.
شێخ عه‌بدوڵڵا موتڵه‌گ له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌و هاووڵاتییه‌دا گوتی: هیچی تێدا نییه، خوا بتپارێزێ و هه‌موومان بپارێزێ، له‌ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ دایكی منداڵ نوێژه‌كانتان به كۆمه‌ڵ بكه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.