نەخۆشخانەی گشتی بلێ بڵاوی كردهوه كه دوای ئەوەی كەسێك وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری ناحیەی بلێی قەزای مێرگەسۆر دەستنیشان كرا، پشكنین بۆ نزیكەی 2 ھەزار كەسی دیكە كراوە و ھەموو پشكنینەكان نێگەتیڤ دەرچوون و كەسیان ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نین.
دهقی راگهیاندراوی نهخۆشخانهى بڵی:
پاش دەستنیشانکردنی یەکەم تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەماندا لە رێکەوتی 24/5/2020 واتە یەکەم روژی جەژنی رەمەزان، لەبەرئەوەی ھاووڵاتییەکە سەرەدانی یەکێک لە گوندەکانی دەڤەرەکەمانی کردبوو، بووە ھۆی ئەوەی کە ھەریەک لە گوندەکانی ھوستان و رێشە و ھەسنەکا، کە دانیشتووانەکانیان بە بەرکەوتوو ئەژمار کران و لە ھەمان شەودا کەرەنین کران، لە ھەڵمەتێکی بەرفراوانی گەڕان و پشکنین و دۆزینەوەی بەرکەوتواندا، بە بەشداری دەیان تیمی راھێنراو بە بەشداری و سەرپەرشتی بەڕێوەبەر و زورێک لە سەرۆک بەشەکان و پزیشک و ستافی نەخۆشخانەکەمان لە ماوەی چەندین روژی بێ پچڕان و لە سەریەک بە تایبەت لە سەرەتا رۆژەکانی کەرەنتین و دوا روژەکانیدا توانرا پشکنین بۆ زیاتر لە ( 1945 ) کەس ئەنجامبدرێت و سوپاس بو خوا گشت پشکنینەکان نەرێنی دەرچوون، واتە بێجگە لە یەکەم توشبوو کەسیتر ھەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.