بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر رایدهگهێنێت ، بڕیارە وێستگەی كارەبای ھەڵمی خەبات لە چەند رۆژی داھاتوودا بكەوێتە كار، كە ٣٠٠ مێگاوات كارەبا بەرھەم دەھێنێت.
حوسێن حەمەد، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: تیمێكی كۆریایی سەرپەرشتیی دروستكردنی وێستگەی ھەڵمی خەبات دەكەن، كە ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ ھەرێمی كوردستان و وێستگەكەش تەواو بووە، تەنھا ماوە بكەوێتە كار، بۆیە ئێستا ئەو تیمە ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی تا ٢٠ی ئەم مانگە بخرێتە كار، چونكە ئامادەیە بۆ كاركردن.
وتیشی زیادبوون و بەرھەمھێنانی ٣٠٠ مێگاواتی دیكەی كارەبا، دەبێتە ھۆی ئەوەی سەعاتەكانی پێدانی كارەباش زیاتر بن، بۆیە لە ھەوڵداین لە وەرزی ھاویندا بە ھۆی زیادبوونی خواست لەسەر كارەبا، بەرھەمھێنانی كارەبا زیاتر بكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.