وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه ره‌تیكرده‌وه كه تی‌ف سامی، بریكاری وه‌زیری دارایی عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: ئه‌و نووسراوه‌ی كه گوایه له تاقیگه‌ی ته‌ندروستی گشتی بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی تی‌ف سامی سه‌عیدی ، بریكاری وه‌زیری دارایی عێراق ،تووشی كۆرۆنا بووه، ساخته‌یه‌و دووره له راستی.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایده‌گه‌ێنێت ، هه‌ركه‌سێك نووسراوی ساخته بڵاوبكاته‌وه‌و هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی ته‌ندروستی بدات و گومان بخاته دڵی هاووڵاتیانه‌وه، به‌توندترین شێوه سزا ده‌درێت.
تی‌ف سامی، بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.