شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر بابه‌تى به‌پارێزگابوونى راكان سه‌عید جبوری بڵاو كرده‌وه
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا رایده‌گه‌ێنێت ، دیارە دوێنێ هەواڵێک لە پەیجی راکان سه‌عید بڵاوکراوەتەوە بەوەی کراوەتە پارێزگاری کەرکوک بەفەرمی ، لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە پەیوەندیمان کرد بە نوسینگەی بەرێز سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئەوەیان پشت راستکردەوە کەئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییەو دوورە لەراستییەوە
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت دەمەوێت ئەوەش بڵێین کە ئێمە لەرابردووش دانمان بە راکان سه‌عید نەناوە وەکو پارێزگاری بەوەکالەت و هەموو هەنگاوێکیش دەنێین بۆ ئەوەی باجی ئەو تاوانانە بداتەوە کە لەدوای ١٦ ئۆکتۆبەر ئەنجامی داوە
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه: دووپاتیشی دەکەینەوە هەموو ئەو بڕیارە نایاساییانەی لەلایەن ناوبراو دراوە هەڵدەوەشێتەوە وهیچ بەهایەکی یاساییان نییە .
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.