وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق رایگه‌یاند : تا ئێستا تووشبوونی ئه‌حمه‌د رازی، یاریزانی پێشووی نێوده‌وڵه‌تی عێراق به كۆرۆنا پشت‌راست نه‌كراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكیدا ده‌ڵێت: عه‌دنان درجال، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق له‌نزیكه‌وه چاودێری دۆخی ته‌ندروستی ئه‌حمه‌د رازی ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه پزیشكییه‌ی كه له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا ، سه‌رپه‌رشتی دۆخی ته‌ندروستی رازی ده‌كه‌ن،له‌سه‌ر هێله.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان ده‌ڵێت: تا ئێستا تووشبوونی ئه‌حمه‌د رازی به كۆرۆنا پشت‌راست نه‌كراوه‌ته‌وه .
شایانی باسه ئه‌مڕۆ به‌یانی دۆخی ته‌ندروستی ئه‌حمه‌د رازی تێكچووه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن نه‌فیس كراوه‌و پاشان گوازراوته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن سینا له‌به‌غدا.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له عێراق بۆ میدیاكانی خۆجێی ئاشكرایكردبوو كه دوای ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ئه‌حمه‌د رازی، نیشانه‌كانی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ناوبراو ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زانیاری زیاتری له‌وباره‌وه نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، ته‌نانه‌ت هیچ لێدوانیكی فه‌رمی له‌وباره‌وه له لایه‌ن ئه‌حمه‌د رازی-یه‌وه رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
دوێنێ هه‌ینی راهێنه‌ری به‌ناوبانگی تۆپێ پێی عێراق، عه‌لی هادی، دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، گیانی له‌ده‌ستداوه‌و سه‌رچاوه‌یه‌كیش به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه ، به‌هۆی كۆچی دوایی عه‌لی هادی، راهێنه‌ری به‌ناوبانگی تۆپێ پێی عێراق، ئه‌حمه‌د رازی زۆر نیگه‌ران بووه‌و شه‌وی رابردوو نهخهوتووهو به‌یانی ئه‌مڕۆش بۆ پشكنینی پزیشكی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.