Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 22:44

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر: هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ لە ئارادانییە

ڕونکردنەوەیەک لە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێرەوە
کوردستان TV
#7
100%


‎ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند:  هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ لەسنووری پارێزگای هەولێر لەئارادانییە و هەموو ئەو دەنگ و قسەو باسانەشی کە هەیە پڕو پاگەندەی خەڵکانێکە دەیانەوێت بەو هۆییەوە نرخی کەل و پەل و خۆراک و کاڵاکان لەمارکێت و بازاڕانەکان لەسەر هاوڵاتییان گران بکەن.

‎ماوەیەکە هەندێک کەس و لایەن، بە قوستنەوەی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووچاری هاتووین قۆستۆتەوە و دەیانەوێت لەڕێگەی بەڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی بێ بنەما سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسنووری پارێزگای هەولێر، نرخی کەل و پەل و خۆراک و کاڵاکان لەسەر هاوڵاتییان زیادبکەن.

‎هاوڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویست دڵنییادەکەینەوە، هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی لەسنووری پارێزگای هەولێر لەئارادانییە و هەموو ئەو دەنگ و قسەو باسانەشی کە هەیە پڕو پاگەندەی خەڵکانێکە دەیانەوێت بەو هۆییەوە نرخی کەل و پەل و خۆراک و کاڵاکان لەمارکێت و بازاڕانەکان لەسەر هاوڵاتییان گران بکەن، وەکو پارێزگای هەولێر لەڕێگەی تیمەکانی چاوێری بازاڕ زۆر بەووردی چاودێری و کۆنتڕۆڵی نرخی کەل و پەل و پێداویستی و خۆراکمان کردووە و هەرکەس و لایەنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر نرخ لەسەر هاوڵاتییان زیاد بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری توندی یاسایی دەکەینەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.