ئه‌مرۆ 26 ساڵ به‌سه‌ر رووداوى 13 حوزه‌یرانى خويناوى شاری سلێمانى تێپه‌ڕده‌بێت و له‌رۆژێكى وه‌ك ئه‌مرۆ 1994/6/13كه 140 كه‌سی تیدا شه‌هیدو برينداركرا.
كورته‌یه‌ك له رووداوی كاره‌ساتی 13 ی حوزه‌یران
عوسمانی قاله منه‌وه‌ر ناسراو به ( خاڵه عه‌فان) كه‌سایه‌تیه‌كی دیاری شاری سلێمانی و فه‌رمانده‌یه‌كی هه‌ڵكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو ،خاڵه عه‌فان كارگێری لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان بوو وپاش پێكهینانی سوپای یه‌كگرتووی كوردستان و پاش هه‌لبژاردنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ( فواد مه‌عسوم ) هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی له‌و سوپا نوێیه‌دا یه‌كخرا ،له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه (عوسمانی قاله منه‌وه‌ر) كرایه سه‌رۆكی ئه‌ركانی قیاده‌ی مه‌نتیقه‌ی سلێمانی له سوپای یه‌كگرتووی كوردستان ، پاش هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆ له‌٣ی ئایاری ١٩٩٤ باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی هه‌مووی له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه په‌لاماردران و سوتێنران و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا ،گه‌وره به‌رپرسانی پارتی له بینای لقی چوار ڕۆشتبونه باره‌گای لیژنه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی كه ئێستا به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی یه‌كێتی تێدایه له نزیك فولكه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر.
عوسمانی قاله منه‌وه‌ر یه‌كێك بوو له‌و به‌رپرس و فه‌رمانده زرنگ و چاونه‌ترسانه‌ی كه به‌رگری ئازایانه‌و جوامێرانه‌ی كرد ،سه‌رئه‌نجام خۆی نه‌دا به ده‌سته‌وه‌و یه‌كێتی یش بۆیان ده‌ستگیر نه‌كراو ده‌رچوو، پاشان هێزه‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له سنوری هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ورامان و چه‌می شلێرله ده‌ڤه‌ری پێنجوێن خۆیان كۆكرده‌وه ،
له مانگی حوزه‌یرانی ١٩٩٤ شه‌رێكی گه‌وره له ده‌ڤه‌ری پێنجوێن سه‌ری هه‌ڵدا ،له‌م شه‌ره‌دا پارتی دیموكراتی كوردستان باشترین فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی له ده‌ستدا و ڕۆژی ٨ی حوزه‌یرانی ١٩٩٤ شه‌هید (عوسمانی قاله منه‌وه‌ر) ناسراو به ( خاڵه عه‌فان) خۆی و پێنج پێشمه‌رگه‌ی هاوه‌ڵی به ناوه‌كانی (عه‌لی مام عه‌بدوڵای سه‌رگه‌ڵووی و سه‌رهه‌نگ فه‌تحوڵا و هیوا غه‌فور سه‌عید و حه‌سه‌ن ئه‌بوبه‌كرو فه‌ره‌یدون به‌هادین محه‌مه‌د) شه‌هید بوون .
ئه‌و رۆژه ته‌رمی شه‌هیدان گه‌یه‌ندرایه‌وه سلێمانی
رۆژی ١٢ی حوزه‌یرانی ١٩٩٤ ته‌رمی شه‌هید (عوسمانی قاله منه‌وه‌ر) ناسراو به خاڵه عه‌فان هێنرایه‌وه بۆ شاری سلێمانی ، شه‌وی ١٣ی حوزه‌یران له رێگه‌ی كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ئاگاداری بڵاو كرایه‌وه كه سبه‌ینێ ته‌رمی شه‌هیدی فه‌رمانده و تێكۆشه‌ر ( عوسمانی قاله منه‌وه‌ر) له‌مه‌راسیمێكدا به‌ڕێده‌كرێت بۆ گۆرستان، بۆ به‌یانی كه رۆژ بویه‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌س له ئه‌ندام و لایه‌نگری پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشتنه سه‌ر ته‌رمی شه‌هید خاڵه عه‌فان ،له‌كاتێكدا هه‌موو باره‌گاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ناو شاری سلێمانیدا له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه سوتێنرابوون و ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرابوو ، پارتیبونیش تاوانی جه‌نگ بوو. لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان نزیكه‌ی ٥٠ هه‌زار كه‌س ده‌بون كه ده‌وری ته‌رمی شه‌هید (عوسمانی قاله منه‌وه‌ر) یان دابوو ،ئاپۆرای خه‌ڵك له ئوتێل (حسیب ساڵح ) ناسراو به (پاڵاس) درێژ بوبویه‌وه بۆ به‌رده‌ركی سه‌راو له‌وێشه‌وه بۆ فولكه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر ،له‌و مه‌راسیمی به‌ڕێكردنه‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌بوو كه ته‌رمی شه‌هید ( عوسمانی قاله منه‌وه‌ر) وه‌ك نه‌ریتێكی كورده‌واری بۆ دوا دیداری خانه‌واده‌كه‌ی به‌رنه به‌رده‌ركی ماڵه‌وه‌یان كه ماڵیان به‌رامبه‌ر باره‌گای پارتی و نزیك فولكه‌ی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر بوو ،
كێ ته‌قه‌ی له خۆپێشانده‌ران كرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی چی بوو؟
به‌هۆی ئه‌و ئاپۆرایه‌ی جه‌ماوه‌ری سلێمانی " هێزه‌كانی یه‌كێتی ترس دایگرتن و پێشتریش ئاماده‌كاری و ئاماده‌سازییان كردبوو چاوه‌ڕێی بروسكه‌و فه‌رمانێك بوون له‌سه‌روی خۆیانه‌وه ،له پڕێكدا ته‌قه‌و ده‌ستڕێژی گولـله‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتی ده‌ستی پێكرد، فیشه‌ك و ده‌سترێژی گولـله‌ی هێزه‌كانی یه‌كێتی به ئاسماندا نه‌بوون به‌ڵكو ڕاسته‌وخۆ بۆ ناو ئاپۆرای خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ره مه‌ده‌نیه‌كه بوون ، نزیكه‌ی (١٤٠) كه‌سی تر شه‌هید بوون خه‌ڵكێكی زۆریش بریندار‌و ده‌ستگیر كران .
به‌ڵام له‌و رووداوه‌دا ناوی ٢٠ كه‌سی تر به فه‌رمی بڵاوكرایه‌وه كه شه‌هید بوون كه ئه‌وانیش ( محه‌مه‌د كه‌ریم صۆفی ناسراو به عه‌ریف كه‌ریم ، جه‌مال عه‌زیز حیكمه‌ت ، نوری عه‌لی حسێن ،سه‌ردار مه‌عروف محمود ناسراو به سه‌رداری خوله‌ی ئامه ،ئاراس قادر ئه‌حمه‌د نه‌سیم،عومه‌ر له‌تیف ،ئیبراهیم حسن حمید،نه‌جمه‌دین عه‌بدول محمد، هیوا سابیر سه‌عید" كه‌مال نوری بابا شیخ ،حه‌مه فایه‌ق ،عه‌لی حه‌مه ، به‌هرۆز ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا،نه‌ریمان مسته‌فا ده‌روێش،هاوار ره‌سول ،قاره‌مان محمود ساڵح ،حمه امین حسن رشید ،زاهیر ئه‌حمه‌د ساڵح ،به‌كر عه‌بدوڵا سوڵتان ،هاوار ره‌فیق عه‌زیز).
له‌به‌ر دۆخی سلێمانی له‌و كاته‌دا نه‌توانرا ناو‌و ژیاننامه‌ی سه‌رجه‌م شه‌هیده‌كان و برینداره‌كان بڵاو بكرێته‌وه ودیاره زوڵم و سته‌می یه‌كێتی هۆكار بوو كه خه‌ڵك له ماڵه‌وه برینداری خۆی تیمار بكات و شه‌هیده‌كانیش به نهینی بنێژرێن ، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی بریندار ده‌بیت (محه‌مه‌د كریم صۆفی ) ناسراو به ( عه‌ریف كه‌ریم) كه ته‌مه‌نی (٦٦) ساڵه وبه برینداری خۆی هه‌ڵده‌داته ماڵێك و پاش پێزانینی ده‌یبه‌نه ژوره‌وه‌و پیێی ده‌ڵێن : تۆ پارتیت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت : نه‌ك هه‌ر پارتیم وبه‌ڵكو كوڕی بارزانیم . ئیتر چه‌ند فیشه‌كێك ده‌نێن به‌سه‌ریه‌وه‌و شه‌هیدی ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.