Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:29

له‌ عێراق 1180 که‌سی دیکه‌ تووشی کۆرۆنا بوو

تاوه‌كو ئێستا 549 گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
#16
100%


وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند: 1180 تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هاتووه‌، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 1180 تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

تەندروستی عێراق  گیانلەدەستدانی 53 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رایگەیاند.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ 647 كەسیش چاكبوونەتەوە، كۆی تووشبووانیش 18950 كەسن.

تاوه‌كو ئێستا 549 گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

بەپێی راگەیەندراوەکە، تەنها لە سنووری پارێزگای بەغدا (497) حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوەن، کە زۆرینەیان له‌لای کەرخ بوون.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.