له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه و له كۆنترۆڵ ده‌رچوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هۆشداری ده‌درێت رایگه‌یاند: ئەگەر ڤایرۆسەکە لەم دۆخەی ئێستای نەوەستێنن کارەساتی گەورە روودەدات.
لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: شازده تووشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ن و دۆخی ته‌ندروستی دوو له تووشبووه‌كان ناجێگیره.
دكتۆر جیهاد ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌ڵه‌بجه گوتیشی، ئەگەر کۆرۆنا نەوەستێنین، کارەساتی گەورەی تەندروستی لە هەڵەبجە روودەدات.
ئاماژەی بەوەش کرد، ناکرێت چاو لە راستییەک دابخەین و رازیبین بەوەی بگوترێت کۆرۆنا نییە، کۆرۆنا جیددییە و نەیوەستێنین کارەساتێکی گەورە روودەدات .
دكتۆر جیهاد ئیبراهیم گوتیشی، ئێستا توانای وەرگرتنی كەمتر لە 50 تووشبوو هەیە، ئەگەر نەخۆشخانەی دووەمیش بكرێتەوە، بە هەموو ئەو توانا مرۆییەی لەبەردەستیانە ناتوانن لە 100 نه‌خۆشی تووشبوو وەربگرن، بۆیه تكا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خۆتان بپارێزن و پابه‌ندی رێنمایه ته‌ندروستییه‌كان بن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.