قائیمقامیەتی قەزای چۆمان، ئەمڕۆ ئێوارە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: سبەی یەکشەممە ڕێکەوتی 14_6_2020 دەوامی فەرمانگەگانی میری بە مەرجی خودپارێزی و دەست پێدەکاتەوە.
کارگێڕی قائیمقامیەتی قەزای چۆمان دەڵێت: ڕۆژی یەکشەممە 14/6/2020 دەست بەدەوامی فەڕمی دەکرێتەوە بەپێی مەرجەکانی خودپارێزی و خۆپارێزی، لە سێ بەشی فەرمانبەرانتان بەشێوەی تناوب دەوام دەکەن، لەکاتێکدا ئەگەر فەرمانگەکە جەنجاڵی تێدابوو بوار نەدەن بەشێوەی هەڕەمەکی لەفەرمانگەکان خەڵک بچێتە ژوورەوە، بەڵکو بەشێوەی تاک تاک کاروبارەکانیان بەڕێبکەن.
ئاماژه بهوهشكراوه هەر فەرمانبەر و هاووڵاتییەک ماسک و دەستکێشی پێ نەبوو ڕێگە مەدەن لە پرسگەی فەرمانگەکانتان بێتە ژوورەوە، خودپارێزێ و کۆمەڵگەپارێزی نەبێتە ئایدیای هەمووان دۆخەکە لەدەست دەردەچێ، بەهیوای ئاسایی بوونەوەی ژیان.
پ: کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.