به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك له لێدوانێكی بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند له ئێستادا 74 تووشبوی كۆڕۆنا له نه‌خۆشخانه‌كاندا هه‌ن كه دۆخی سه‌رجه‌م تووشبوان جێگیره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد تووشبوانی كۆڕۆنا له‌و پارێزگایه له دوو نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و جگه له‌وه‌ش نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ش ته‌رخانكراوه.
راشیگه‌یاند له تێكڕای پارێزگای دهۆك هه‌زار و شه‌شسه‌د و شه‌ست و پێنج كه‌س له بیست و نۆ شوێنی جیاواز، كه‌ره‌نتینكراون كه پتر له هه‌زار و دووسه‌د كه‌س له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ره‌نتین كراون له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای دهۆكه‌وه هاتوون.
له ماوه‌ی چل و هه‌شت كاتژمێری رابردووش نزیكه‌ش شه‌شسه‌د كه‌س دوای دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا نین، كه‌ره‌نتینه‌یان جێهێشتووه.
دووپاتیشی كرده‌وه ره‌وشه‌كه له پارێزگای دهۆك مه‌ترسیداره و به پێویستی زانی هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.