به هۆی نه‌شاره‌زایی له مه‌له‌كردن، گه‌نجێكی دانیشتوی هه‌ولێر له رووباری زێی گه‌وره سه‌ر به قه‌زای خه‌بات خنكا.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: هاووڵاتییەک بەناوی (اکرم ڕەشید محه‌مه‌د ) تەمەنی 1974 دانیشتووی گەڕەکی هەولێری نوێ شاری هەولێره، به هۆی نه‌شاره‌زایی مه‌له‌كردنه‌وه له شوێنی كارگه‌كانی چه‌و لم له رووباره‌كه خنكا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له تیمی ژێر ئاوی خه‌بات پێی راگه‌یاندین كه‌وا هاووڵاتیه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌كی به‌مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن روویان له زێی گه‌وره كردووه له قه‌زای خه‌بات و دواتر به هۆی نه‌شاره‌زایی مه‌له‌كردنه‌وه له ئاوه‌كه خنكاوه.
ئێستا تیمی ژێر ئاوی خه‌بات (خواص) خەبات و ئاسایش و پۆلیسی خەبات گەیشتنە شوێنی ڕووداوە كه و گەڕان بەدوای تەرمەکەی بەردەوامە.
جێگای باسه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به هۆی نه شاره‌زای مه‌له‌كردن له رووباری زێی گه‌وره هه‌شت هاووڵاتی خنكاون.
پ: سالار نامق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.