كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا عێراق جارێكی دیكه هه‌ڕه‌شه‌ی به ئامانج گرتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كرد ئه‌گه‌ر له خاكی عێراق نه‌كشێته‌وه.
حزبوڵڵای عێراق راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه "ئه‌مریكا ده‌ستپێشخه‌ر نه‌بوو بۆ ده‌ستكردن به‌ناو گفتوگۆی ستراتیژیی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به‌وه كرد ئیتر بوونی له عێراق په‌سه‌ندكراو نییه، به‌تایبه‌ت دوای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه حكوومه‌ت ناچار ده‌كات به وه‌ده‌رنانی هێزه بیانییه‌كان".
حزبوڵڵای عێراق له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ، عێراقییه‌كان چاوه‌ڕوانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانن بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له ماوه‌یه‌كی دیارییكراودا، پێشینی ناكه‌ن راده‌ستی خواسته‌كانی ئیداره‌ی ئه‌مریكا بن بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌مای كات و مه‌رجی دانراو و سه‌پێنراو به‌هه‌ڕه‌شه، و قبوڵكردنی ئه‌و مه‌رجانه به‌رده‌وامیدانه به ئه‌تككردنی سه‌روه‌ری عێراق خۆڕاده‌ستكردنه به ئیراده‌ی دوژمن".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "ئه‌مریكا به‌وه ناسراوه كه‌پاپه‌ندی په‌یماننامه و به‌ڵگه‌نامه‌كان نابێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی متمانه نییه، بۆیه ده‌بێ به‌باشی د‌رك به‌وه بكات كه ئه‌گه‌ر هه‌وڵی سووڕانه‌وه له بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بدات، ئه‌وه زۆر به قورسی باجه‌كه‌ی ده‌دات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.