بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی شەو بەرواری ١٤/ ٦/ ٢٠٢٠ ڕوداوێکی هاتوچۆ لە سەر شەقامی سەرەکی سەیداوا لە شاری ڕانیە ڕویدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبیل یەکەمیان لە جۆری قەمەرە سەنی و ئەوەی تریان لە جۆری قەمەرە جیتا کە شۆفێری ئۆتۆمبیلی سەنی بەناوی ( حسێن قهرهنی حهسهن مینه) لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٤ لە ڕوداوەکەدا گیانی لەدەستدا.
ڕاشیگهیاند: هاوکات لەکاتی ڕوداوەکەدا دوو سەرنشینی تر لە ئۆتۆمبیلی سەنیدا بریندار بوون کە لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و تەندروستیان جێگیرە.
دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمی شۆفێری ئۆتۆمبیلی جۆری سەنی لە پزیشکی دادوەری ڕانیە ئەنجامدرا، تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
مهلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و شۆفێری ئۆتۆمبیلی جۆری جیتا بەناوی ( ه،ج،م) لەدایکبووی ٢٠٠٢ کە لە ڕوداوەکە بریندار بوو دوای ئەوەی چارەسەری پێویستی لە نەخۆشخانە بۆ کرا، لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی ٢٤ لە یاسای هاتوچۆ ڕاگیراوە. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
پۆلیسی ڕاپهڕین ههروهها ڕاشیگهیاند: داوا لە شۆفێرانی خۆشەویست دەکەین پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ ببن بۆ ئەوەی بەدوربن لە ڕوداوی نەخوازراوی لەو جۆرە. بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.