رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست ئاشكرای كردووه كه حكومه‌تی عێراق ناتوانێ له‌مانگه‌كانی داهاتوودا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات و مامۆستایه‌كی زانكۆش ده‌ڵێت: به‌غدا شكستی هێناوه له دامه‌زراندنی سندوقێكی سیادی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكیدا نووسیویه‌تی: حكومه‌تی عێراق له‌مانگه‌كانی داهاتوودا ناتوانێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكات و له‌وانه‌شه به‌هۆی ئه‌و كێشه‌ی داراییه‌ی تووشی وڵاته‌كه بۆته‌وه ، نه‌توانێ مووچه‌ی مانگی حه‌وت-یش دابه‌ش بكات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئه‌و قه‌یرانه داراییه‌ی به‌غدا به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێ،به‌هۆی شكستی پلانی ئابووری و دابه‌زینی نرخه نه‌وته كه له‌سه‌دا 90ی داهاتی عێراق پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێ و له‌ئێستاشدا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا داواكاری نه‌وت دابه‌زیوه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه حكومه‌تی نوێی عێراق مووچه‌ی مانگی پێنجی به‌ته‌واوه‌تی داوه، به‌ڵام نزمبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌وت ئه‌مه ده‌گه‌ێنێ كه به‌غدا ناچار ده‌كات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكاته‌وه، یانیش دوای بخات بۆ مانگه‌كانی داهاتوو.
هاوكات حازم شه‌ممه‌ری،مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی به‌غدا ده‌ڵێت: هۆكاری قه‌یرانی دارایی عێراق كه ساڵانێكه پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ ، ئه‌وه‌یه كه به‌غدا شكستی هێناوه له دانانی سندوقێكی سیادی بۆ مامه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی وادا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.