بۆ ده‌بێت خوێن ببه‌خشێن؟ ئایه ڕاسته خوێن به‌خشین ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن درێژی؟
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی دەریدەخات کە خوێن به‌خشین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌مه‌نی مرۆڤ هه‌یه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژیانیاندا چه‌ند جارێك خوێن ده‌به‌خشن، ته‌مه‌نیان درێژتره به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی خوێن نابەخشن، بۆیه گرنگه مرۆڤ له ته‌مه‌نی خۆیدا چه‌ند جارێك خوێن ببه‌خشێت.
به پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌یی كه له وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا له‌سه‌ر ملیۆنان كه‌س ئه‌نجامدراوه كه له ژیانیاندا خوێنیان به‌خشیوه‌ته كه‌سانی دیكه و زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ش ته‌مه‌نیان درێژتر بوە بەراورد بەوانەی خوێن نابەخشن، چونكه خوێن به‌خشین وا ده‌كات مرۆڤ ئارامتر و بێ ئازارتر بێ.
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت تا ئێستا پسپۆڕه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ورد و درشت هۆكاری ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی خوێن به‌خشینیان دیاری نه‌كردوه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت كه گواستنه‌وه‌ی خوێن ببێته هۆی نوێبونه‌وه‌ی خوێن لای كه‌سی خوێنبه‌خش هه‌روه‌ها واده‌كات ئه‌و كه‌سه له بارودۆخی نه‌خوازراویشدا ئه‌گه‌ری ژیانیان زیاتربێت.
هەروەک خوێن به‌خشین هۆكارێكه بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاسن لای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كانزایه له له‌شیاندا زۆرە، چونكه زۆربونی رێژه‌ی ئاسن زیاد له بڕی پێویست كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت هه‌موو ساڵێك له 14/6 يادى ڕۆژى جيهانيى خوێن به‌خشين ده‌كرێته‌وه له سه‌رتاسه‌ری جیهان و له‌و رۆژه‌دا خوین ده‌به‌خشرێت، به‌و كه‌سانه‌ی كه پیویستیان به خوێنه.
ئه‌و كه‌سانه‌ى خوێنى خۆیان ده‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ى گیانى كه‌سێكى دیكه له مردن رزگار بكه‌ن، پێویسته پێش خوێنبه‌خشین و دواى خوێنبه‌خشین ره‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بن:
1- پێویسته پێش ئه‌وه‌ى خوێن ببه‌خشیت، ته‌ندروستییه‌كى باشت هه‌بێت و هیچ جۆره نه‌خۆشیه‌كى كوشنده‌ت نه‌بێت.
2- پێوسته پێش به‌خشین و دواى به‌خشینى خوێن، له‌ماوه 24 سه‌عاتدا، به راده‌یه‌كى زۆر شله‌مه‌نییه‌كان بخۆیته‌وه.
3-پێوسته دواى به‌خشینى خوێن، راسته‌وخۆ خواردنه نیشاسته‌ییه‌كان بخۆیت، بۆ ئه‌وه‌ی وزه و توانات دووباره بۆ بگه‌ڕێته‌وه و رێژه‌ى شه‌كر له خوێندا جێگیر ببێته‌وه.
4- پێویسته ئه‌و خواردنانه بخۆیت كه ماده‌ی ئاسنیان زۆره، به‌تایبه‌تى "شه‌ربه‌تى خۆخ، چه‌وه‌نده‌ر، چه‌ره‌زات، په‌تاته، نیسك، پاقله‌مه‌نییه‌كان، گۆشتى چێڵ، جه‌رگ،به‌روبوومى ده‌ریایى و مێوژ".
5- هه‌ندێك خۆراك كاریگه‌رى نێگه‌تیڤیان هه‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ به‌تایبه‌تى ده‌بێته هۆكارێك بۆ هه‌ڵمژینى ماده‌ى ئاسن، وه‌ك: "چا، سپێناخ، خواردنه‌وه گازییه‌كان، رێواس".
6- ڤیتامین "C" یارمه‌تیده‌ره بۆ زیادبوونى ماده‌ى ئاسن له جه‌سته‌دا، باشتره ئه‌گه‌ر گرنگى به هه‌ندێك له خواردنه‌وانه بده‌یت كه ماده‌ى "C" زۆره، به‌تایبه‌تى شه‌ربه‌تى "لیمۆ و پرته‌قاڵ".
7- ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد، به‌هۆى خوێنبه‌خشینه‌وه، بورایه‌وه، یاخود سه‌رت گێژى خوارد، راسته‌وخۆ پاڵبكه‌وه به‌جۆرێك قاچه‌كانت به‌رز بكه‌ره‌وه له ئاستى سه‌رت.
8-باشتر وايه دواى خوێن به‌خشين كه‌مێك پشوو بده‌يت و راسته‌وخۆ ده‌ست به جوڵه نه‌كه‌يت، پێش خوێنبه‌خشينيش باشتر وايه برسييت نه‌بێت.
9-هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ى خوێن ده‌به‌خشن، جگه‌ره كێشن و ئه‌وان دواى خوێنبه‌خشين ئاره‌زوويان بۆ كێشانى جگه‌ره زياتر ده‌بێت، پێويسته خۆيان به دووربگرن له‌و ئاره‌زووه.
10-چاوه‌ڕوانى پشكينينى خوێنه‌كه‌ت به له تاقيگه و ژماره‌ى مۆبايلى خۆت به‌جێبهێڵه له بانكى خوێن و تاقيگه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر كێشه‌يه‌ك له خوێنه‌كه‌تدا هه‌بوو په‌يوه‌نديت پێوه بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.