به‌گشتی ئه‌كته‌ری كورد بۆ بژارده‌ی به‌شداری كردن یا نه‌كردن له‌كاره شانۆیی و درامی و سینه‌ماییه‌كاندا هه‌میشه كه‌سێكی بێ هه‌ڵوبَسته و ئاماده‌یه به‌چاو به‌ستراوی گرێ به‌ست له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م هێنه‌رو ده‌رهێنه‌ره‌كاندا مۆر بكات، بێ ئه‌وه‌ی باكی به‌هه‌ر ئه‌نجامێك هه‌بێت كه له‌ئاكامی ئه‌و گرێ به‌سته‌دا روو به‌رووی ده‌بێته‌وه.
ئه‌و دیارده‌یه ته‌نیا ئه‌و ئه‌كته‌ره لاوانه‌ی نه‌گرتۆته‌وه كه به‌په‌رۆشی كاركردنن و به‌دوای ده‌رفه‌تدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ده‌ركه‌وتن، به‌ڵكو زۆر له‌و ئه‌كته‌ره ناسراوانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه خاوه‌ن ئه‌زموونی هونه‌رین و پێگه‌ی دیار‌و به‌رچاوی خۆیانیان هه‌یه له‌بواری كار كردن‌دا.
ئه‌و دیارده‌ی ئاماده‌باشی ئه‌كته‌ران بۆ به‌شداری بوون وه‌ك كاری كرێكارانی لێ هاتووه له‌مه‌یدانی كرێكاراندا، ئه‌گه‌رنا ناكرێت ئه‌كته‌رێكی خاوه‌ن ئه‌زموون بێ بینینی ده‌ق و سیناریۆ گرێ به‌ست له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌رێك مۆر كات، چه‌ند ئه‌لقه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی بخاته به‌رده‌م ئه‌كته‌ر، دواتر بۆ ئه‌لقه‌كانی تر به‌ده‌ست نووسی رۆژانه نواندن بكات، نه شتێ له ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی نمایش تێ بگا، نه ئاگای له رووداو‌و كاراكته‌ره‌كانی تر بێت .
ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌ر حیساب بۆ رابووردووی خۆی بكات و هونه‌ره‌كه‌ی خۆی خۆش بوێت، ناكرێ ئاوا به‌ئاسانی هونه‌ره‌كه‌ی خۆی وه‌ك كالایه‌كی بازاڕی بكڕدرێ و بفرۆشرێ، هیچ پرسیارێكیشی نه‌بێ!
ئه‌كته‌ر نه‌ك هه‌ر گوناهێكی هونه‌ری گه‌وره‌یه به‌بێ بینینی ده‌ق و سیناریۆ به چاو به‌ستراوی به‌شداری له به‌رهه‌مێكدا بكات، به‌ڵكو پێویسته حیساب بۆ ئاست و توانستی ده‌رهێنه‌ریش بكات و له‌وه دڵنیا بێت ئه‌و ده‌رهێنه‌ره تا چه‌ند ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه شكۆی هونه‌ریی ئه‌و ئه‌كته‌ره‌و هونه‌ره‌كه‌ی بپارێزێ، تا چه‌ند ئه‌و كاراكته‌ره‌ی بۆی دیاری كراوه كاراكته‌رێكی ئه‌كتیفه‌و ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێ؟
هه‌ندێ جار ئه‌كته‌ری ناسراو، خاوه‌نی هونه‌ریی باڵا‌و ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ته‌نها به‌شداربوونی ده‌بێته سه‌رمایه بۆ ده‌رهێنه‌رو زۆر جاران پێوه‌رو هاوكێشه‌كانی به‌رهه‌م به‌هۆی به‌شدار بوونی ئه‌و ئه‌كته‌ره ده‌گۆڕیِت له‌رووی بازاڕ‌و راكێشانی بینه‌رو فۆكسی میدیایی.
بۆیه ئه‌كته‌ر مافی خۆیه‌تی وه‌ك عومله‌یه‌كی گران به‌ها مه‌رجی خۆی هه‌بێت بۆ به‌شداری كردن له‌هه‌ر به‌رهه‌مێكدا، به‌ر له هه‌موو شتێ چوار خاڵی گرنگ له‌به‌رچاو بگرێ :
1.ئاستی ده‌ق و سیناریۆ.
2.ئه‌زموون و توانستی ده‌رهێنه‌رو ستافه‌كه‌ی .
3.كاراكته‌رو ناوه‌رۆكی كاراكته‌ر .4مافی دارایی ئه‌كته‌ر .
دوای دابین بوونی هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌و بڕوا هێنانی ئه‌كته‌ر پێیان، ئینجا قۆناغی گرێ به‌ست ئه‌نجام ده‌درێت، نه‌ك له‌خاڵی سفره‌وه گرێ به‌ست واژوو بكرێت و مه‌رجه‌كانی تر به په‌راوێز بكرێن و ئامانج ته‌نیا پاره بێت.
دواتر له ناوه‌ڕاستی ئه‌نجام دانی به‌رهه‌مه‌كه، ئینجا ئه‌كته‌ر بكه‌وێته بارێكی سه‌رلێ شێوان و په‌شیمان بوونه‌وه‌و ده‌ست له‌كار هه‌ڵگرتن و راكردن..
كاره‌كه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی ده‌رهێنه‌ر بكه‌وێته په‌له قاژه‌یه‌ك نه‌زانێت چۆن بۆشایی راكردنی ئه‌كته‌ره‌كان پڕ كاته‌وه‌و چ وه‌ڵامێكی به‌رهه‌م هێنه‌رو سپۆنسه‌ره‌كانی بداته‌وه، ناچاری ئه‌وه بێت چاره‌سه‌ری درامی كۆتایی به‌رهه‌م له‌بۆشایی ده‌ست هه‌ڵگرتنی ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌دا به حیكایه‌ت و نووسین ،بۆ بینه‌ر بگێڕێته‌وه نه‌ك به وێنه‌و دراما.
ئه‌م شكسته هه‌ر ته‌نها شكستێك نیه بۆ ده‌رهێنه‌ر، به‌ڵكو چه‌ندین شكستی دیكه له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێ:
1.شكستێكه بۆ ده‌رهێنه‌ر، دوای دۆڕاندنی ئه‌و متمانه‌یه‌ی پێی درابوو له‌لایه‌ن بینه‌ره‌وه.
2.شكستێكی دارایی و مه‌عنه‌وی و میدیاییه بۆ ئه‌و ده‌زگا به‌رهه‌م هێنه‌ره‌ی متمانه‌ی به‌ده‌رهێنه‌ردا.
3.شكستێكه بۆ ئه‌و ئه‌كته‌ره باش و خراپانه‌ی به‌شدارییان له به‌رهه‌مه‌كه‌دا كرد به تێكڕایی 4.شكستێكی گه‌وره‌یه بۆ بینه‌ر كه زۆر به حه‌سره‌ته‌وه ته‌ماشای زنجیره‌كه ده‌كاو له‌ئه‌نجامدا روخانێكی هه‌ره‌می به‌رهه‌مه‌كه به‌چاوی خۆیه‌وه ده‌بینێت.
5. شكستێكه بۆ درامای كوردی و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ره‌تا بێ ئومێده‌كانی.
بێگومان هه‌موو ئه‌و شكستانه هۆكاری خۆیان هه‌یه :
1.ده‌رهێنه‌رێكی بێ ئه‌زموون كه ده‌سه‌ڵاتێكی سنوور داری هه‌یه و ناتوانێت له كون فه یه‌كونێك ئه‌و باره قورسه بگرێته ئه‌ستۆ، به شێوه‌یه‌كی ره‌مه‌كی بێ نه‌خشه‌و پلان .
2. په‌له‌پروزێ له‌كار كردن له‌پێناو قۆرخ كردنی ده‌رفه‌تی به‌رهه‌م هێنان و ده‌سكه‌وتی ماددی .
3.نه‌بوونی ده‌ق و سیناریۆ ( ده‌رهێنه‌رێك له‌لایه‌ك سه‌رپه‌رشتی ده‌رهێنان بكات و له‌لایه‌كی دیكه به په‌له پروزی رۆژانه ده‌ست نووسی سه‌رپێیی بنووسێ )
4.نه‌بوونی میكانیزمێكی پوخت بۆ كار كردنی رۆژانه.
5.به‌جێ هێشتنی ژماره‌یه‌ك له ئه‌كته‌ره به‌شداربووه‌كان و په‌ك كه‌وتنی وێنه‌گرتن و مۆنتاژ.
ئه‌كته‌ر كه ده‌چێته ناو ئه‌و هه‌موو كێشانه‌و ده‌بێته پارچه‌یك لێیان، ده‌بێ بزانین هۆكار چیه به‌و چاو به‌ستراوه‌ییه ئاماده‌یی خۆی نیشان ده‌دا بۆ به‌شداری بوون ؟
1.بێ بازاڕی به‌رهه‌می هونه‌ریی و درامی و ده‌ست به تاڵی درێژ خایه‌ن .
2. هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ئابووریی و نه‌داری هونه‌رمه‌ندان.
3. په‌رۆشی هونه‌رمه‌نده كۆنه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ باوه‌شی دراما‌و ئیسپات وجود.
4.ئاره‌زووی زۆری ئه‌كته‌ره لاوه‌كان بۆ كاركردن له‌ئه‌نجامی قه‌یرانی دراما.
5. نا هوشیاریی هه‌ندێك له‌وان و به نرخ نه‌زانینی ئه‌نجامه‌كان.
ئه‌نجام :
وا چاكتره ئه‌كته‌رانی ئێمه هه‌میشه سوود له‌ئه‌زموونه شكست خواردوه‌كانیاندا فێری رێزلێنان له‌هونه‌ره‌كه‌یان بن، ئه‌وه بزانن كه هه‌ر ته‌نها ده‌ركه‌وتن به‌س نیه بۆ ئه‌كته‌ر، به تایبه‌ت بۆ هه‌ندێ له‌وان كه مێژووی پڕ له سه‌روه‌رییان ، ناكرێت به‌نرخێكی هه‌رزان له ده‌ست بده‌ن، ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی له‌دڵی هه‌وادارانی خۆیان كه به‌نرخترین سه‌رمایه‌ی ئه‌وانه به‌خۆڕایی دروستیان نه‌كردووه تا به‌و هه‌رزانیه به‌هه‌ده‌ری بده‌ن.
دووهه‌میان : وا پێویست ده‌كات بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌و راست كردنه‌وه‌ی ئه‌و شكستانه له ئه‌زموونی هونه‌ری دا به‌كاری جوان و پڕ له داهێنان پڕ كه‌نه‌وه، بۆ هاوسه‌نگ راگرتنی به‌لانسی هونه‌رییان .
هیچ كارێكی هونه‌ریش كۆتایی نیه، به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له‌وان ئه‌زموونێكه پێویسته ئه‌كته‌ر بۆ بونیاتی ئاینده‌ی هونه‌ریی خۆی و پاراستنی متمانه‌ی هه‌واداره‌كانی به ئاگاییه‌وه هه‌نگاوی بۆ بهاوێژێ.
ن: حه‌یده‌ر عه‌بدولرحمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.