ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، ساڵانه 13 ملیار دۆلاری ده‌روازه سنوورییه‌كانی عێراق ناگه‌ڕێته‌وه نێو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
مزر خه‌زعه‌ل ئه‌زیرجاوی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه: پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان له‌میانه‌ی فرۆشتنی پاره‌ی بیانی ده‌بێت و له‌سه‌رئه‌م ئه‌ساسه‌ش عێراق ساڵانه به بڕی 15 ملیار دۆلار كاڵا هاورده ده‌كات و ئه‌مه‌ش وه‌ك داهات هه‌ژمار ناكرێت و ناچێته نێو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و داهاته‌ی ساڵانه ده‌چێته نێو خه‌زێنه‌ی وڵات به دوو ملیار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به‌ڵام 13 ملیار دۆلار له داهاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان ناچێته نێو خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌چێته نێو گیرفانی گه‌نده‌ڵكاران.
هه‌روه‌ها ئه‌زیرجاوی داوای له حكومه‌ت كردووه ده‌ست بىلێكۆڵینه‌وه بكات و كۆنترۆڵی ده‌روازه سنوورییه‌كان بكات ، هاوكاتیش لایه‌نه سیاسییه‌كان دووربخاته‌وه‌و دادگایی گه‌نده‌ڵكاران بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.