د.ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه: فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌زۆربه‌ی بواره‌كادا، پێشوازی له ئه‌حمه‌د ناسر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت ده‌كات، كه به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی ئێستا له‌به‌غدایه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.