Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:30

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی تورکیا ده‌کات

هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری رووسیا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌ردانی توركیا ده‌كات كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌، تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقوڵییه‌كانه‌ له‌ سه‌رجه‌م ئاسته‌كان و پرسه‌كانی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی.

هاوكات به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌ سه‌رچاوه‌ دیپلۆماتییه‌كانی توركیا ده‌ستی كه‌وتووه‌، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌ردانی شاری ئیستانبوڵ ده‌كات.

ئه‌م سه‌ردانه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سێرگی لاڤرۆڤ و سێرگی شۆیگۆ ،وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری رووسیا، بۆ توركیا.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.