Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 18:27

لاوانی بارزان پێداویستی خۆپارێزی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەکەن

خۆم دەپارێزم تا وەڵاتەكەم پارێزراو بێت
کوردستان TV
100%

 ناوەندی باڵای بارزان سەر بە یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان لە بلێ لە دەڤەری بارزان دەمامك و دەستكێش بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكات لە چوارچێوەی رێنمایەكانی تاكپارێزیی.


دلۆڤان ئەمجەد، بەرپرسی ناوەندی باڵای بارزان بە زاری كرمانجی راگه‌یاند " لە هەڵمەتێكدا وەك ناوەندی باڵای بارزان سەر بەیەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان دەستمان بە دابەشكردنی پێداویستی تەندروستی كرد لە شارۆچكەی بلێ بەسەر هاووڵاتیان و شوفێراندا بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا"
دەشڵێ " ئەو هاووڵاتی و شۆفێرانەی كە دەمامك و دەستكێشمان پێداون داوامان لێكردن ببەستن و پابەندی رێنمایەكانی تاكپارێزی بن بەناونیشانی خۆم دەپارێزم تا وەڵاتەكەم پارێزراو بێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.