له ڕوونكردنهوهیهكدا كه وێنهیهكی بۆ ماڵپهڕی كوردستان تیڤی نێردراوه وهزارهتی ئاوهدانكردنهوه و نیشتهجێكردن ڕایگهیاند: بەپێی پلانی چوار ساڵەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دروستکردنی چەندین تونێل لە کارنامەی پلانەکەدایە، لەوانە؛ تونێلی کۆیە، تونێلی دەربەندیخان، تونێلی پێنجوین و تونێلی مەتین.
ھیوادارین پاش تێپەڕاندنی ئەم دۆخە قورسە ئابورییەو باشبونی بارودۆخی ئابوریی ھەرێمی کوردستان، لەماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەدا دەست بکەین بە جێبەجێکردنیان. ئەمە سەرەڕای تەواوکردنی ئەو تونێلانەی کە پێشتر کاریان تێدا کراوە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن
٢٠٢٠/٦/١٤
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.