له راگه‌ێندراوێكدا ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌نێو دادوه‌رو فه‌رمانبه‌ران كه‌ره‌نتینه‌كردنى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه داوا له هه‌موولایه‌ك ده‌كات پابه‌ندى رێنماییه‌كان بن .
دوای ده‌ركه‌وتنی دوو حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا كه یه‌كێكیان دادوه‌ره له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان (تمییز) و ئه‌وی دیكه‌یان فه‌رمانبه‌ره له دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به بڕیارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیار درا به كه‌ره‌نتین كردنی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان(تمییز) و دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له رێكه‌وتی 14/6/2020.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى لاى خۆیه‌وه داوا له هه‌موو دادوه‌رو فه‌رمانبه‌رانى ده‌كات پابه‌ندى رێنماییه‌كانى ته‌ندروستى و خۆپارێزى له ڤایرۆسى كۆرۆنا بن.
ئه‌مه‌ش ده‌قى راگه‌ێندراوه‌كه‌یه
دوای ده‌ركه‌وتنی دوو حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا كه یه‌كێكیان دادوه‌ره له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان (تمییز) و ئه‌وی دیكه‌یان فه‌رمانبه‌ره له دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆیه بڕیار درا به كه‌ره‌نتین كردنی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان(تمییز) و دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له رێكه‌وتی 14/6/2020. وێرای داواكاریی بۆ پابه‌ندبوونی هه‌موو لایه‌ك به رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، هیوای چاكبوونه‌وه بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌و سه‌رجه‌م تووشبووانی كۆرۆنا ده‌خوازین و هاووڵاتیان وڵاته‌كه‌مان پارێزراو بن.
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان 14/6/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.