له پارێزگاكانی زیقار و نه‌جه‌ف باشووری عێراق، 202 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، تۆماركران.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له پارێزگای زیقار له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی خۆجێی رایگه‌یاندووه كه له تاقیگه‌كاندا، ١٢٢ حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ده‌ستنیشانكراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، ئه‌وه به‌رزترین ژماره‌یه كه تا ئێستا تایبه‌ت به تووشبوون به كۆرۆنا له زیقار تۆماركرا بیت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌یش كرد كه زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له پارێزگای زیقار بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هاووڵاتییان وه‌ك پێویست پابه‌ند نیین به رێنماییه‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه میدیاكان بڵاویانكرده‌وه كه سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له نه‌جه‌ف رایگه‌یاندووه، 80 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له‌و پارێزگایه تۆماركراوه.
به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، تووشبووه نوێیه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
تا ئێستا له عێراق، ١٨ هه‌زار و ٩٥٠ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه ٥٤٩یان گیانیان له‌ده‌ستداوه حه‌وت هه‌زار و ٥١٥ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.