مسته‌فا كازمی، سه‌ركۆه‌زیرانی عێراق، پێشوازی كرد له ئه‌حمه‌د بن ناسر محه‌مه‌د ئه‌لسه‌باح ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت، كه ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێك گه‌یشتبووه به‌غدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه مسته‌فا كازمی پێشوازی له ئه‌حمه‌د بن ناسر محه‌مه‌د ئه‌لسه‌باح كردووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی كوه‌یتی (كۆنا) ئه‌حمه‌د بن ناسر محه‌مه‌د ئه‌لسه‌باح، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت ، نامه‌یه‌كی میری كوه‌یتی ئاراسته‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه‌و نامه‌كه په‌یوه‌ست بووه به پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و به‌هێزكردنی له زۆربه‌ی بواره‌كان و هه‌ندێك پرس كه مایه‌ی بایه‌خدانی هه‌ردوولا بووه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت، ئه‌حمه‌د بن ناسر محه‌مه‌د ئه‌لسه‌باح به‌ئامانجی تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ك پرسی گرنگ تایبه‌ت به هه‌ردوو وڵات، گه‌یشتبووه به‌غدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.