وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكیدا سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر گوندی دارا رایگه‌یاند: شه‌وی ١٣ له‌سه‌ر ١٤ی ٦ی٢٠٢٠ گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به تیرۆریستانی داعش هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر گوندی (دارا)ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین و به‌داخه‌وه، حه‌وت كه‌س له خێزانێكی كوردی كاكه‌یی، شه‌هیده‌كه‌ن و پێنجی دیكه‌ش بریندارده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌توندی دژ به تاوانی قێزه‌وه‌نی له‌و شێوه‌یه ده‌وه‌ستینه‌وه، داواش له‌هێزه عیراقییه‌كانی ئه‌و سنووره ده‌كه‌ین سه‌رو ماڵی خه‌ڵكی بێ‌تاوان، به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی بپارێزن و سه‌لامه‌تی دانیشتوانی ئه‌و سنوورانه له‌ئه‌ستۆی ئه‌و هێزانه‌یه، كه له‌و سنووره جێگیر كراوان.
ده‌شڵێت: له‌ماوه‌ی رابردوو، چه‌ندین جار هۆشداریمان داوه له نه‌بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌و مه‌ترسیی ئه‌و فه‌راغه ئه‌منیه‌ی له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عێراقیمان خستۆته‌ڕوو.
هه‌ر له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه به‌چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ی تاوانی له‌و شێوه‌یه، وا ده‌خوازێت به‌زووترین كات، لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كارا بكرێته‌وه، به‌یه‌كه‌وه له‌رێگه‌ی (پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی) كار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه بكرێت، به‌جۆرێك سه‌رو ماڵی رۆڵه‌كانمان له‌و ناوچانه به كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ته‌واوی پێكهاته ئاینی و نه‌ژادییه‌كان پارێزراوبێت.
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێت: به ئامانجگرتنی كوردانی ئه‌و ناوچانه و چۆڵكردنی گونده كوردییه‌كان به زه‌بری هێز، تاوان و كوشتن، ته‌نیا كاری ئه‌و گروپه تیرۆریستیانه‌یه كه له‌گه‌ڵ داعش بوون و ده‌یانه‌وێت به‌و كرده‌وه ترسنۆكانه‌یان كورد ناوچه‌كه چۆڵ بكات و به‌رده‌وامی بده‌ن به شاڵاوی ته‌عریب و ته‌هجیر له‌و ناوچانه.
بۆیه هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌ركی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رێگریكردن و له‌ناوبردنی خه‌ونی گڵاوی تیرۆریستان و تاریكپه‌رستانی دژ به رۆڵه‌كانمان ده‌بێت و به‌توندی به‌رپه‌رچی هه‌ر هه‌وڵ و ئامانجێكی له‌و شێوه‌یه ده‌ده‌ینه‌وه.
هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆمان بۆ كه‌س و كار‌و خانه‌واده‌ی قوربانیانی ئه‌و تاوانه دژ به‌مرۆڤایه‌تیه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌لامه‌تی و شیفای به‌په‌له‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.