Erbil 38°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 18:18

د. دیندار زێباری: راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە رەوشی پێکهاتە ئایینیەکان بەرز دەنرخێنین

ستراتیژیەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتییە لە پاراستن و پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێم
کوردستان TV
100%

رۆژی 10/6/2020 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی دەربارەی رەوشی پێکهاتە یٔایینیەکان بۆ ساڵی 2019 بڵاوكردەوە، یٔەم راپۆرتە باس لە چەند وڵاتێك دەکات كە پێشێلكارییان تێدا ئەنجامدراوە لەلایەنی یٔایینییەوە.

سەبارەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان راپۆرتەکە تیشکی خستۆتە سەر چەند پێشێلکاری وئاستەنگ درووستکردن لە بواری ئازادی ئایینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەتایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان و رەوشی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕوویان دەبنەوە وەک نەگەڕانەوەیان بۆ سەر زێدی خۆیان.

سەبارەت بە راپۆرتی ناوبراو د. دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی دەرکرد ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

"ستراتیژیەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریتییە لە پاراستن و پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێم بەم پێیەش گشت یٔەو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییانەی لە هەرێمی کوردستان دەژین بەپێی یاسا مافەکانیان لە بواری سیاسی، یاسایی، پەروەردەیی، ئیداری و کەلتووری پارێزراوە و حکومەت هەوڵ پەرەیان پێ بدات و بوژانەوەی یٔابووری بێتە دی لەو ناوچانەی پێکهاتەکان ژیانی تێدا بەسەر دەبەن لەوانەش ناوچەی ئێزیدیەکان و مەسیحیەکان و پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان. راپۆرتەکە ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم دەکات بۆ پتەوکرد گیانی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتە ئایینیەکان بەپێی یاسا و نوێنەرایەتییان لە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و ئەنجامدانی سرووت و بۆنە ئایینیەکان بە ئازادی، هەروەها تیشک دەخاتە سەر پاراستنی مافی پێکهاتەکان لە رووی پەروەردەیی و رۆشنبیری.

لە لایەکی دیکەوە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە پێکهاتە ئایینییەکان هەرێمی کوردستان بە پەناگەیەکی ئارام دەزانن بۆ حەواندنەوە دوای ئاوارە بوونیان و یارمەتیدانیان، هەروەها هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمیش بەرز دەنرخێنێت لە رزگار کردنی ئەو هاووڵاتیانەی کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێنردراون.

لە راپۆرتەکەدا ئەوە خراوەتە ڕوو کە لە بازگەکانی نێوان هەردوو پارێزگای دهۆک و موسڵ بە شێوازی جیاجیا ئاستەنگ بۆ پێکهاتەکان درووست دەکرێت، دوای پەیوەندی کردن بە بەرپرسی یەکە ئیدارییەکانی ناوچەکە و لایەنە ئەمنییەکان بەپێچەوانەوە لەسەر داوای بەرپرسی یەکە ئیدارییەکانی ناوچەکە دەزگا یٔەمنییەکان کارمەندانی خۆیان زیاد کردووە بۆ یارمەتیدانییان، تەنانەت لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆی لە میانەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە بازگەی تلسقۆف - باتنایا ئاسانکاری زیاتر بۆ پێکهاتەکان کراوە بەتایبەتی کریستیان و مەسیحییەکان لە کاتی رشاندن و دروێنەی بەروبوومەکانیان.

سەبارەت بە گرانی نرخی ئەنجامدانی مەراسیمی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان، لە شانشینی عەرەبی سعودیە باج و رسوماتەکانی تایبەت بە حەج و رۆژانی هاتن و گەڕانەوەی حاجییەکانیش دیاری دەکرێت، لەلایەکی دیکەوە حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی (٣٥) رۆژ لە وڵاتی سعودیا دەمێننەوە، بێگومان یٔەم ماوە زۆرە خەرجییەکی زیاتری دەبێت بۆ حاجییەکان یٔەمە جگە لە گرانی هاتوچۆ یٔاسمانی لە نێوان هەرێم و سعودیا، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی نرخی سەفەری حەج بەم شێوەیەی یٔێستا لەلایەن دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقییەوە دەخەمڵێندرێت.

سەبارەت بە درووستکردنی ئاستەنگ بۆ ئێزیدییەکان و ناچارکردنیان کە خۆیان بە کورد بناسێنن .یٔاشکرایە لە کاتی رایی کردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بابەتی یٔایینی یان نەتەوەیی باس ناکرێت، بەپێچەوانەوە زۆربه‌ی ئێزیدییەکان كاتێك یٔاواره‌ بوون به‌ڵگه‌نامه‌ ره‌سمییه‌كانیان نه‌بوو، حكومه‌تی هه‌رێم فۆرمێكی تایبه‌تیان بۆ درووست ده‌كرا له‌ قایمقایمیه‌تی شنگال به‌ ناوی (استماره‌‌ استبدال) كه‌ ناوی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تێدایه‌ ئه‌مه‌ش به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی بوو‌ بۆ رایی كردنی كاروباره‌كانیان و له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت بە هەمان شێوە ئاسانکاری زۆر کرا بۆ ئەوەی دووبارە بتوانن ناسنامەی باری شارستانی، رەگەزنامە و پاسپۆرت دەست بخەنەوە.

جگه‌ له‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ ئاواره‌كان ده‌توانن له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵگه‌نامه‌كانی تریش ده‌ست بخه‌ن وه‌ك مۆڵه‌تی شوفێری به‌پێی یٔه‌و رێنماییانه‌ی كه‌ له‌ هه‌رێم پیاده‌ ده‌كرێ. لە دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش بە هەزاران هاووڵاتی کوردی ئێزیدی لەلایەن تیرۆریستانەوە رفێندران، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ رزگار کردنیان و لیژنەیەکی تایبەتی بۆ ئەم مەبەستە دامەرزاند، تا رۆژی 16/2/2020 توانرا (3530) کەس لەم رفێندراوانە رزگار بکرێن و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ رزگارکردنی ئەوانەی ماون.

لەدوای نەمانی دەسەڵاتی داعش هاووڵاتیانی ناوچە جێناكۆكەكان کە لە پێکهاتە یٔایینی و نەتەوەییەکانن نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان، چەندین جار داوامان كردووە كە پێویستە ناوچە جێناکۆکەکان بەتایبەتی شنگال و یٔەو هێزە چەکداریانەی کە لە خەڵکی ناوچەکە پێکنەهاتوون دەسەڵاتیان نەمێنێت و دووربخرێنەوە بۆ یٔەوەی سیمای عەسكەرتاری لە ناوچەكە بنبڕ بكرێت وخزمەتگوزاری پێویست وەک یٔاو و کارەبا بە خەڵكی یٔەو ناوچانە دابین بکرێت لە هەمان کاتدا ناوچەکە لە مین و تەقەمەنییەکانی داعش پاک بکرێتەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی یٔەو ناوچانە بگەڕێنەوە و دەست بە ژیانی ئاسایی خۆیان بکەنەوە.

لە بارەی مافی پێکهاتە ئایینییەکان لە رووی کەلتووری و رۆشنبیرییەوە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و خوێندنی تورکمانی و سریانی لە وەزارەتەکانی رۆشنبیری و لاوان و پەروەردە دامەزراوە بۆ یٔەم مەبەستەش خوێندن بە زمانی تورکمانی و سریانی دەخوێندرێت لە دەیان قوتابخانەی هەرێم، هەروەها ده‌ستەیە‌كى تایبه‌ت له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى دهۆك سه‌رپه‌رشتى خوێندنى ئایینى یٔێزیدى ده‌كات و لە ساڵی 1999ەوە تا یٔێستا لەو ناوچانەی كە یٔێزیدییەكان تێیدا زۆرینەن وانەی یٔێزیدیاتی دەخوێندرێت لە قۆناغی یەك تا دوازدەی بنەڕەتی.

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.